3/9/2019 12:40 AM

باوەش بۆ تەندروستی مرۆڤ سوودبەخشە

بەپێی لێكۆڵینەوەی پزیشكانی بواری دەروونی دەركەوتووە كە باوەش بۆ تەندروستی مرۆڤ سوودبەخشە، باوەش بەیەكدا كردن تەنها بۆ كاتی رۆمانسی نییە لەنێوان پەیوەندییەكانی ژن و مێرد دا، بەڵكو باوەشی دایك یان باوەشی باوك زۆر گەرموگوڕە، بۆیە دڵت پێی خۆش دەبێت، هەروەها باوەش بەیەكدا كردن لەپەیوەندی نێوان هاوڕێیاندا زۆرگرنگە، بەمشێوەیە هەست بەخۆشەویستی دەكەیت وە هەست بەپشتگیری دەكەیت.

بەهۆی ئەوەی كە باوەش بەیەكدا كردن مانایەكی جوان بەبوونی مرۆڤ دەبەخشێت لەژیاندا، پزیشكانی بواری دەروونی ئاماژە بەوە دەدەن كە هەم لەڕووی باری دەروونییەوە، هەم لەڕووی باری تەندروستییەوە سوودبەخشە.

هەروەها پزیشكان رێنمایی ئەوە دەدەن بەخانمان كە شو بەو كوڕانە بكەن كە گرنگی بەباوەش بەیەكدا كردن دەدەن، بەمشێوەیە خانمان خۆیان زیاتر گرنگی بەكوڕانی هەست ناسك دەدەن.

هەروەها پزیشكان دەڵێن كە لەكاتی باوەش بەیەكدا كردن جۆرە هۆرمۆنێك لەمێشكی مرۆڤدا بڵاودەبێتەوە كە مرۆڤ پێی دڵخۆش دەبێت، هەروەها باری تەندروستی مرۆڤ بەباوەش بەهێز دەبێت، بۆیە پزیشكان لەوبوارەوە دەڵێن كە هەمیشە گرنگی بەباوش و ڤیتامین سی بدە، بەمشێوەیە هەرگیز نەخۆش نابیت.

هەروەها بەهۆی باوەش بەیەكدا كردن بەئاسانی خۆشەویستی خۆت بۆ بەرامبەرەكەت دەردەبڕیت، لەكاتێكدا بەوشە خۆشەویستی دەرنابڕیت، هەروەها باوەش مرۆڤ دڵخۆش و بەختەوەر دەكات، لەهەمانكاتدا بەهۆی باوەش بەیەكدا كردن پەیوەندی كۆمەڵایەتی ئاسان دەبێت.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved