و: رزگار حاجی حمید قه‌زای كه‌ركوك بریتییه له قه‌زای ناوه‌ند، قائمقامی خۆی هه‌یه تایبه‌ته به‌شاری كه‌ركوك، له ڕووی كارگێڕییه‌وه چوار ناحیه و (267) گوند ده‌كه‌وێته سنووره‌كه‌یه‌وه : -1ناحیه‌ی قه‌ره حه‌سه‌ن :- مه‌ڵبه‌ندی ئه‌م ناحیه‌یه گوندی له‌یلانه، ده‌كه‌وێته به‌شی باشووری ڕۆژهه‌ڵات كه‌ركوكه‌وه (20) كم لێیه‌وه دووره، گوندێكی كشتوكاڵی زۆر گرنگه له‌گه‌ڵ (52) گوندی تردا كه سه‌ر به ناحیه‌كه‌ن . -2ناحیه‌ی ئاڵتون كۆپری :- (التون كوبری) وشه‌یه‌كی توركیه واتای پردی ئاڵتوونی، دیاره مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و زاراوه‌ی به‌كارهێناوه مه‌به‌ست (التون صو كوبری) بووه، واتا پردی ڕوباری زێڕ، به‌ڵام ئه‌م زاراوه‌ی پێ درێژ بووه كورتكراوه‌ته‌وه، هه‌ندێ جاریش عه‌ره‌ب پێ‌ی ده‌ڵێت :(القنگره) دوو پرد ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی ته‌عه‌ریب كردنه‌وه‌یه، چونكه دوو پردی هه‌ڵواسراوە له سه‌ر زێی بچووك كه گونده‌كه ده‌به‌ستێته وشكاییه‌وه، له ئه‌نجامی بوونی ئه‌و دوو پرده‌دا ناوێ دروستبوو به‌زمانی توركی و عه‌ره‌بی، (التون كوبری) ئێستا گوندێكی گه‌وره‌یه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوی كه‌ركوكه‌وه ته‌نها (44) كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره، له نێوان كه‌ركوك وئه‌ربیل دایه، هه‌وایه‌كی باش وئاوی زۆری سازگار ودیمه‌نی سروشتی وفه‌ڕدار، هه‌روه‌ها (33) گوند ده‌كه‌وێته سنوورییه‌وه . -2 ناحیه‌ی ملحه :- ئه‌م ناحیه (37) گوندی گه‌وره و بچووك له‌خۆ ده‌گرێت ، مه‌ركه‌زه‌كه‌ی به‌ناوی گونده‌كه خۆییه‌وه ناو نراوه، ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری كه‌ركوكه‌وه و (64 ) كم دووره لێیه‌وه، خوێی سپی و بێگه‌ردی تیایه، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش هۆكار بێت به ناونانی به‌و ناوه‌وه . -3 ناحیه‌ی شوان:- مه‌ڵبه‌ندی ئه‌م ناحیه‌یه گوندی (رێداره)ه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیسنجه‌ق ، ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای كه‌ركوك و (35)كم لێیه‌وه دووره، هه‌روه‌ها (89) گوندی گه‌وره و بچووكی كشتوكاڵی له خۆ ده‌گرێت، گوندێكی بچوكه ته‌نها (70) ماڵی تیادا بووه، بینای حكومی و بنكه‌ی پۆلیس مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی تێدایه . قه‌زای كفری كفری (وزان كرسی) ناوی دووه‌می ئێستای صه‌لاحیه‌یه له هه‌واری عێراقدا، ده‌كه‌وێته به‌شی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوكه‌وه، وه (131)كم لێیه‌وه دووره، شارۆچكه‌یه‌كه له په‌نای چیای باوه شاسواردا، كه‌ناوی شاخه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیاوێكی ئاینی ناوی باوه‌شاسواره خه‌ڵكی سه‌ردانی ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌سێكی پیرۆزی ئاینی، له‌سه‌ر ئه‌و چیایه به خاك نێژراوه، هێڵی ئاسنی كه‌ركوك – به‌غداد له نزیكیه‌وه تێده‌په‌ڕێت كه پێشتر به ناویدا ده‌ڕۆیشت، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (7059) كه‌سه، دانیشتوانی قه‌زاكه (49،349) كه‌سه، ژماره‌ی گونده‌كانی (318) گونده، به‌خانووی به‌رز وئاوه‌دانه و بازاڕه‌كانی كۆن له‌نێو یه‌كدایه و پاركی زۆر و هه‌مه جۆری تیایه ئه‌مانه هه‌مووی به‌كاره‌با ڕوناك كراوه‌ته‌وه، به‌گشتی جم وجۆڵی بیناسازی تیایدا به خێرایی ده‌ڕوات، بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باشه، هه‌وایه‌كی پاكی هه‌یه به‌ڵام ئاوه‌كه‌ی سوێره، هه‌رچه‌نده جۆره‌كه‌ی باش و ڕوونه، پێكدێت له دوو ڕووبار كه یه‌كێكان سه‌رچاوه‌كه‌ی گوندی (سه‌رقڵا)یه پێ‌ی ده‌ڵێن: (به‌كره شه‌ل)، ئه‌وی تریان له گوندی (هۆمه‌ربل)ه پێ‌ی ده‌ڵێن: (قوشه‌جاپان)، ڕوباری دووه‌م پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئاوه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت بۆ ماڵان ، پایناوی هه‌ردوو ڕوباری ناوبراو بۆ ئاودێری باخه‌كان و باخچه‌كان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان سوودی لێده‌بینن، كفری ده‌ور دراوه به باخ و به‌روبومی زۆر‌و جۆراو جۆره له‌هه‌ندێ داری به‌ردار و ترێ، له نزیك كفری جۆرێك به‌رد هه‌یه له گوندی (ناساڵه‌ح) پێ‌ی ده‌وترێ كفر له‌وانه‌یه ناوی شاره‌كه له‌وه هاتبێت، (ابن شمیل) وتی: قیر به‌سێ جۆر (الكفر و القیر والزفت) كفر ده‌تاوێته‌وه بنی به‌له‌مه‌كانی پێ سواغ ده‌درێت، وه‌زفت بۆ ڕێگای گه‌ڕه‌كه‌كان به كاردێت، له‌گه‌ڵ ئه‌سفه‌لت ناوێكه له لایه‌ن فه‌ڕه‌نسیه‌كانه‌وه به كار هێنراوه هه‌روه‌ها له شاخێك له نزیكیه‌وه هه‌یه خه‌ڵوزی به‌ردینی لێیه، ئه‌ڵمان و تورك به‌كاریان ده‌هێنا له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا له ساڵانی (1914-1918) دا ،سوودیان لێبینی بۆ خستنه گڕی كه‌شتی و شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كانیان و دابینكردنی سوته‌مه‌نی، قه‌زاكه سێ شاره‌دێی هه‌یه، له‌گه‌ڵ (318) گوند كشتوكاڵی له نێوان گه‌وره و بچو‌وكدا، ناحیه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: -1 ناحیه‌ی پێباز :- ئه‌م ناحیه نوێیه (80) گوندی كشتوكاڵی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت،جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ گونده كوردییه‌كانی تری باكووردا، بنكه‌ی پۆلیس و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی تیایه. -2 ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په :- ئه‌م شاره‌دێی (ناحیه ) یه (61) گوندی مامناوه‌ند له خۆ ده‌گرێت، ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی كفرییه‌وه، له ناوه‌ندی قه‌زاكه‌وه (32) كم دووره، به‌ڵام له مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكه‌وه (163) كم دووره،مه‌ركه‌زه‌كه‌ی له گوندێكی جوانه به ناوی (قه‌ره‌ته‌په) شوێنێكی جوان و دڵگیره، دوكانی زۆره گه‌ڕه‌كی جوان و ته‌لار و قاوه‌خانه‌یه‌كی تێدایه، بینای نوێ ی تیادا دروستكراوه له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی و سه‌را و دوو قوتابخانه، قوتابخانه‌یه‌ك بۆ كوڕان و یه‌كێكیتر بۆكچان و دوو مزگه‌وت یه‌كێكیان بۆ سوننه و ئه‌وی تریان بۆ شیعه‌ی عه‌لی ئیلاهی ئه‌وانه‌ن كه زانایانی شیعه مه‌زه‌ب گه‌ڕاندیانه‌وه و هیدایه‌تیاندابوو بۆ مه‌زه‌بی جه‌عفه‌ری(12) ئیمامی، به هۆی زۆری حاجی له‌ق له‌قه‌وه پێ‌ی وتراوه (ام اللقالق) دایكی له‌قله‌قه‌كان . -3ناحیه‌ی شێروانه :- مه‌ڵبه‌ندی ئه‌م ناحیه‌یه قه‌ڵای شێروانه یه، ده‌كه‌وێته سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی قه‌زاكه‌وه كه (42)كم لێیه‌وه دووره ، كه ئه‌مه بریتیه له قه‌ڵایه‌كی شوێنه‌واری به‌ناو بانگ، حكومه‌ت وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ ئیداره‌ی ناحیه‌كه به‌كاری هێناوه، ئه‌وه‌ی چاوی به‌هێز بێت به‌هۆی به‌رزیی قه‌ڵاكه‌وه‌ده‌توانێ خانه‌قی ببێنێ ، ئه‌م ناحیه یه (13) گوند ده‌كه‌وێته سنووره‌كه‌یه‌وه . قه‌زای تاوخ ابن الفواتی ده‌گێڕێته‌وه له ڕووداوه‌كانی ( 644 ك -1246ز) له سه‌رده‌می خلیفه‌ی (ناصرالدین الله)، یه‌كێك له خزمه‌تكاره‌كانی ئاوی ده‌كرده ده‌ستیدا، خه‌لیفه سابونه‌كه له ده‌ستی كه‌وته خواره‌وه، سابونێكی نوێی داپێی پێ‌ی وت ده‌قوق به زمانی توركی مریشك، وا تێگه‌یشت كه داوای سابونه‌كه‌ی كردووه، به‌ده‌ستییه‌وه ماوه تا وه‌كو مرد ، له دوای مردنی محه‌مه‌د كوڕی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، كاتێ مرد گه‌ڕاییه‌وه نوێنه‌ری خه‌لیفه، نیشانه‌ی ئه‌مه له كورته چیرۆكێكه‌وه وه‌رگیراوه (دقوقا) ئه‌مڕۆ ناسراوه به گاووق كه‌رتێكی كۆنه له‌شارێكی دێرینه‌وه وه‌رگیراوه كه له په‌نایه‌تی بێگومان شارێكی ئه‌سه‌رییه به هه‌مان ناو، ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌ربیل و به‌غداده‌وه ناسراوه، ناوی هاتووه له كتێبی (الاخبار والفتوح) كاتی خۆی شه‌ڕی (الخوارج) تیادا به‌رپابووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناونراوه (گاووغ) شارێكی كۆن و گرنگه ده‌كه‌وێته به‌شی باشووری شاری كه‌ركوكه‌وه و (48) كیلومه‌تر لێیه‌وه دوره، له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كییه ، خاكه‌كه‌ی ده‌شتاییه زۆر به پیته گه‌ڕێنه‌كانی(السیارات) له مانگه‌كانی هاویندا پیادا تێده‌په‌ڕێت، كه مانگه‌كانی زستان دێت گه‌ڕێنه‌كان ڕێگایه‌كی شاخاوی دوور ده‌گرنه به‌ر، پردێكی گه‌وره هه‌یه له سه‌ر ده‌ركی شاخی له‌یلان، كه به‌هار به‌رگێكی سه‌وزایی وجوانی پێبه‌خشیووه، به‌های ئه‌و وه‌رزه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر (گاووغ) ده‌به‌خشێت، كه‌ش و هه‌وای مامناوه‌نده و ئاوی سازگاره پێ ده‌ڵێن: ڕۆخانه یا باسه‌ڕه خانووه‌كانی زۆری به قوڕ دروستكراوه و بنمیچه‌كه‌ی به‌دار و به نه‌فته‌و مۆم ڕوناك ده‌بێته‌وه، زمانه‌كانی كوردی وتوركی به‌كارده‌هێنن، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نامۆ ببینن زمانی عه‌ره‌بی له نێوانیاندا ده‌بێته زمانی تێگه‌یشتن، له(گاوغ) گه‌رماوێك نییه بۆ خۆششتنی دانیشتوانه‌كه‌ی، میوانخانه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ی ڕووی تێده‌كه‌ن، كۆشكێك نییه بۆ سه‌رۆكه‌كان تیایدا نیشته‌جێبن، فه‌رمانبه‌ره‌كان خانووی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، بینای حكومی باشی تێدایه، مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی بچووك و فه‌رمانگه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی مامناوه‌ند و قوتابخانه‌ی كچان وقوتابخانه‌ی كوڕان و دوو مزگه‌وتی تیادایه پێنج فه‌رزه له ناویدا نوێژ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ته‌كییه‌یه‌كی كۆنی (البكتاشیه) دا، له نزیكییه‌وه شه‌مه‌نده‌فه‌ر تێده‌په‌ڕێت به سه‌ر دوو پردی به‌ردیندا درێژییه‌كه‌یان یه‌ك كیلۆمه‌تر زیاتره، بازاڕه‌كانی وه‌ك دۆخی سه‌ره‌تایی خۆی ماوه‌ته‌وه، له چه‌ند دوكانێكی كۆن و له نێوانیاندا قاوه‌خانه‌ی تازه هه‌یه، بینایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گشتی تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا هه‌ندێ دوكانی هاوچه‌رخیان له ساڵانی دوایدا دروستكرد، شوێنی پیرۆزی ئیمام زین عابدین حسین كوڕی عه‌لی ئه‌بی تاڵیب (خوا لێی ڕازی بێت) لێیه به مه‌به‌ستی پیرۆزیی خه‌ڵكی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (1320) كه‌سه به پێ‌ی تۆمارگه‌ی سه‌رژمێری ساڵی (1947) قه‌زاكه ( 59،029) كه‌سه، هه‌روه‌ها (207) گوند ده‌كه‌وێته سنوورییه‌وه، هه‌روه‌ها دوو ناحیه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕییه‌وه ئه‌ویش ناحیه‌كانی قادر كه‌رم و دووزخورماتووه . -1ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م قادر كه‌ره‌م گوندێكی گه‌وره‌یه سه‌نته‌ری قه‌زای گێل بووه، ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوكه‌وه( 65 ) كیلۆمه‌تر دووره لێیه‌وه، دواتر بووه‌ته مه‌ركه‌زی ناحیه‌كه و به ناوی خۆییه‌وه ناونراوه، هاوكات (67) گوندی كشتوكاڵی مامناوه‌ند ده‌كه‌وێته سنووره كه‌یه‌وه، هه‌موو دانیشتوانی پێك هاتووه له هۆزه‌كانی داوده و زه‌نگنه و جه‌باری و شێخانی. -2ناحیه‌ی دووز خورماتوو ئه‌م ناحیه ده‌كه‌وێته ده‌شتێكی فراوانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌شتایی عێراقه و نایابترین نه‌وتی هه‌یه، كه له لایه‌ن كۆمپانیا بیانیه‌كانه‌وه ده‌رهێنانی بۆكرا به‌و شێوه‌ی كه پێشتر باسكرا، له كۆتایی باسه‌كه‌ی شاری كه‌ركوكدا، به‌ڵام كۆمپانیاكه نه‌وتی ئه‌م ناحیه‌ی پشت گوێ خست و وه‌ك یه‌ده‌ك مایه‌وه بۆ كاتێكی‌تر، ته‌نها كاری له‌سه‌ر ده‌رهێنانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك كرد، هه‌روه‌ها ئه‌م ناحیه چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی خوێ ی لێیه، كه‌خوێ دابین ده‌كات بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه شاره‌دێی خورماتوو( 86 ) گوندی بچووك و گه‌وره له خۆ ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ناوه‌ندی ناحیه‌كه كه ئه‌و شاره‌دێیه كه به ناوی خۆییه‌وه ناو نراوه، ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوكه وه( 87 ) كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره، ده‌وروبه‌ری دوڵێكی زۆری تێدایه ، چه‌ندین باخی تیایه كه میوه‌ی هه‌مه جۆر له خۆ ده‌گرێت، هۆزه‌كانی بریتین له داوده و زه‌نگه‌نه، هه‌روه‌ها ئاوه‌دانی به‌رده‌وام له فراوان بووندایه. چه‌مچماڵ گوندێكی بچووكه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی ڕێگای نێوان كه‌ركوك و سلێمانی ده‌كه‌وێته سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوكه‌وه(49) كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای سلێمانییه‌وه به دووری (65) كم، ته‌پۆلكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له كۆنه‌وه دروستكراوه به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن، له سه‌ر گرده‌كه قه‌ڵایه‌ك هه‌یه تا ئێستا پاشماوه‌ی ماوه، ئه‌م گونده جمموجۆڵی بیناسازی و پێشكه‌وتنی به خۆییه‌وه بینی به به‌راورد له نێوان خۆی و شار و گونده‌كانیتردا، هه‌ندێ خانوو بۆ فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ڵێ دوكان دروستكرا بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی، كردنه‌وه‌ی شه‌قامی گشتی، ئه‌مانه جوانترین وگرنگترینن كه باسی لێوه بكرێت، میری بیری كرده‌وه گوندێكی هاوچه‌رخ له ده‌روازه‌ی شار دروست بكات له ساڵی (1936) دا هه‌موو كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كانی بۆ دابینكرا، هه‌ر زوو ئه‌م پرۆژه‌یه پشت گوێخرا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه بیری له پرۆژه‌كه كردبووه‌وه بڕیاری له سه‌ر دابوو، ئه‌م كه‌ره‌ستانه به‌كارهێنرا بۆ خانووی قایمقام و فه‌رمانگه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و قوتابخانه‌یه‌ك بۆ كوڕان، له‌م گونده‌دا مشكی كێڵگه‌یی زۆر هه‌یه، هه‌روه‌ها به زه‌وی كشتوكاڵی ده‌وره‌دراوه، كه زیانێكی زۆر ده‌گه‌ینێته كشتوكاڵه‌كان له نزیكه‌وه ناوچه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌یه، به‌ڵام به‌كارناهێنرێت له‌م كاته‌دا، له ته‌نیشتی ڕوبارێكی سازگار هه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خواردنه‌وه سوودی لێ ده‌بینن وپایناوه‌كه‌شی بۆ ئاودێری باخه‌كان، دانیشتوانه‌كه‌ی ئازان و له لایه‌ك ڕێزی میوان ده‌گرن یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌ن و ده‌ستیان به ئاینه‌وه ڕاگرتووه و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، به هۆی ئازایه‌تیه ده‌گمه‌نه‌كه‌یانه وه ڕێزی ده‌ورو به‌ریان به ده‌ست هێناوه ، ژماره‌ی دانیشتوانی چه‌مچماڵ به گونده‌كانیه‌وه 16،135 كه‌سه به‌ڵام دانیشتوانی قه‌زاكه (29811 ) كه‌سه، به پێ‌ی سه‌رژمێری ساڵی (1947) هه‌روه‌ها(161) گوندی گه‌وره و بچووك ده‌كه‌وێته سنووریه‌وه له‌گه‌ڵ دوو ناحیه ئاغجه‌له‌ر و سه‌نگاو. ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر مه‌ركه‌زی ناحیه‌كه به ناوی ئه‌و گونده‌یه كه‌ناحیه‌كه‌ش به ناوییه‌وه نراوه گه‌وره‌یه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌مچه‌ماڵه‌وه ( 46) كم لێیه‌وه دووره، به درێژایی ڕێگاكه داری به‌ڕوو هه‌نار و ترێ داری به‌رداری جۆراو جۆری تێدایه ،پۆلیسی تیایه ، له شاره‌دێیه‌كه باڵاخانه‌یه‌كی گه‌وره و قه‌شه‌نگ دروستكرا بۆ پارێزگاری ئه‌منی ئه‌و ده‌ورو به‌ره، مه‌ركه‌زی ئه‌هلی حه‌قه‌ی توندڕه‌وه یه‌كێكه له ڕێبازه‌كانی صۆفی له باكووردا . ناحیه‌ی سه‌نگاو سه‌نگاو ناحیه‌كه‌ی كۆنه ، له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه كاتی خۆی سه‌ربه قه‌زای گێل بووه، دواتر له ڕووی كارگێڕییه‌وه خرایه سه‌ر قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ مه‌ركه‌زه‌كه‌ی (گۆك ته‌په ) یه، كه ( 38) كم له مه‌ركه‌زی قه‌زاكه‌وه دووره، تیایدا ئاوی كانزایی پاك هه‌یه به ده‌ورو به‌ریدا تێده‌په‌ڕێت به هه‌مان شێوه ئه‌مانیش سوودی لێده‌بینن ، شوێنێكی باشه حكومه‌ت لێره بمێنێته‌وه، به‌ڵام میری فه‌رامۆشی كردووه، ڕوبارێك به خێرایی پیایدا تێده‌په‌ڕێت ، خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خواردنه‌وه به‌كاری دێنن هه‌روه‌ها بۆ كشتوكاڵیش سوودی لێده‌بینن، پانیاوه‌كه‌ی به گونده‌كانی ده‌ورو به‌ریدا تێده‌په‌ڕێت ، به هه‌مان شێوه ئه‌مانیش سوودی لێده‌بینن. المصدر:- السیدعبدالرزاق الحسنی، العراق قدیما و حدیثا) دار الیقضه العربیه ، بغداد طبعه السابعه، 1982
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure