توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاماژه به‌وه ده‌دات ڕه‌نگه زه‌وی ئه‌و شوێنه نمونه‌ییه نه‌بێت بۆ ژیان كه مرۆڤ بیری لێده‌كاته‌وه و پێده‌چێت شوێنی دیكه هه‌بن له‌زه‌وی گونجاو تر بن. توێژه‌ره‌وانی ئه‌مریكیی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه كتوپڕه‌ی كه پێیان وایه ڕه‌نگه زه‌وی باشترین شوێن نه‌بێت بۆ ژیان، مادام چه‌ندین هه‌ساره له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌یه كه به ده‌وری ئه‌ستێره‌ی دورتر له خۆیاندا ده‌سووڕێنه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن» له كاتێكدا ئه‌و هه‌سارانه هه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و هه‌ریه‌كێكیشیان دووریی گونجاویان هه‌یه له‌ئه‌ستێره‌كانیانه‌وه ڕه‌نگه یه‌كێك له‌وانه یان چه‌ند دانه‌یه‌كیان بۆ ژیان له‌بار بن و هه‌مه‌جۆری ژیان له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌یان گونجاو بێت». ئه‌و توێژه‌ره‌وانه نمونه‌ی ئه‌و كه‌شوهه‌ویه‌یان به‌كار هێناوه كه ناسا ئاماده‌ی كردووه بۆ كاری دۆزینه‌وه له یه‌كێك له‌و هه‌سارانه‌ی له‌هه‌مووان گونجاوتره بۆ ڕاكێشانی ژیان كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆرن. تیمی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌یان به‌دیكردووه ئه‌و هه‌سارانه‌ی كه‌شه‌كه‌یان چڕتره و تێكرای سوورانه‌وه‌یان خاوتره ، ڕه‌نگه به ڕێژه‌یه‌كی باش ئاویان له‌سه‌ر هه‌بێت ، ئه‌مه‌ش لای خۆیه‌وه كه‌شێكی له‌بار و گونجاو بۆ ژیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه له‌و بڕوایه‌دان ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له داهاتوودا به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای ژیاندا له هه‌ساره‌كان و جیهانه‌كانی تردا . هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا (ستیڤانی ئۆلسۆن) كه خانمه كیمیازان و جیۆلۆجییه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی له‌زانكۆی شیكاگۆ ئه‌و به‌رنامانه‌ی به‌كارهێنا كه ئاژانسی ناسا په‌ره‌ی پێداون بۆ دروستكردنی نمونه‌ی دۆخی گونجاو و ئه‌گه‌ری هه‌مه‌جۆری ژیان له‌هه‌ساره جیاوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕه‌نگه نه‌ك ئاو، به‌ڵكو ئۆقیانوسی ئاویشیان تێدا بێت. ئۆلسۆن ده‌ڵێت» توێژینه‌وه‌كانی ناسا له‌وه‌دا چڕبووه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێت بۆ ژیان له گه‌ردوون و له‌و هه‌سارانه‌ی كه ناونراون ناوچه‌ی گونجاو بۆ ژیان ، ئه‌وه‌ش ئه‌و جیهانانه‌یه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ئاو له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌یان هه‌بێت». تا ئێستاش توێژه‌ره‌وه‌كان توانیویانه ئه‌و نمونانه به‌كاربهێنن بۆ ده‌ستنیشانكردنی جۆری هه‌ساره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی باشترینیان دیاری بكه‌ن كه ده‌توانێت په‌ره‌بدات به كۆمه‌ڵێكی هه‌مه‌جۆری ژیان و بیشیپارێزێت. ئه‌وه‌ی بووه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م كاری زانا و توێژه‌ره‌وه‌كان ئه‌وه‌یه تا ئێستا ته‌لسكۆبێكی هێنده پێشكه‌وتوو دروست نه‌كراوه تا هه‌ساره ده‌ركییه گونجاوه‌كان دیاری بكات ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پسپۆڕانه ئومێده‌وارن به نزیكترین كات له‌و ته‌لسكۆبانه بكه‌وێته به‌رده‌ستی زاناكان تا هه‌رچی زووه له ناو هه‌ساره‌كاندا شوێنێك بۆ درێژه‌دان به ژیانی مرۆڤایه‌تی دیاریی بكرێت.
الوكالة العربیة للفلك والفضا‌ء
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure