پارێزه‌ر ره‌وا محه‌مه‌د مامه عه‌زیز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بابه‌تێی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی ئایا له چ حاڵه‌تێكدا ئافره‌ت بۆی هه‌یه داوا جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات؟ له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌و پارێزه‌ره نووسیویه‌تی: به‌پێی مادده‌ی 43، له یاسای باری كه‌سی عێراقی، چه‌ند حاڵه‌تیك دیاریكراون كه رێگه به ئافره‌ت ده‌ده‌ن داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات، له‌وانه: یه‌كه‌م: جیابوونه‌وه به‌هۆی به‌نكردنی پیاوه‌كه، ئافره‌ت بۆی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ سال سزابدرێت به مه‌رجێ ده‌بێت سالێك له ماوه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌ر چووبێت. دووه‌م: جیابوونه‌وه به‌هۆی وازهێنانی پیاو له ئافره‌ته‌كه، ئافره‌ت بۆی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو بۆ ماوه‌ی سالێك به‌بێ هیچ عوزرێكی ره‌وا ژنه‌كه‌ی به‌جێبهێلێت. سێیه‌م: نه‌گواستنه‌وه بۆ مالی هاوسه‌ری، ئافره‌ت بۆی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌دوای به‌رواری گرێبه‌ستی ماڕه‌برین داوای گواستنه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كرد. چواره‌م: جیابوونه‌وه به‌هۆی گرفته جینسیه‌كان، ئافره‌ت بۆی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه نه‌یتوانی كاری سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات. پێنجه‌م: جیابوونه‌وه به‌هۆی نه‌زۆكی، ئافره‌ت بۆی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه نه‌زۆك بێت و چاره‌سه‌ری نه‌بێت> شه‌شه‌م: جیابوونه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كان، ئافره‌ت بۆی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه نه‌ساغ بێت و زیان به ژنه‌كه بگات. حه‌وته‌م: جیابوونه‌وه به‌هۆی دابین نه‌كردنی بژێوی، ئافره‌ت بۆی هه‌یه داوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه بژێوی ژنه‌كه نه‌دات به‌بێ هیچ عوزرێكی ره‌وا له‌مكاته‌دا ته‌نها ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژ مۆله‌ت ده‌درێت به پیاوه‌كه. به‌لام جیابوونه‌وه پێویسته وه‌ك دوا چاره‌سه‌ر سه‌یربكرێت، ره‌نگه ئافره‌ت له كێشه‌یه‌ك رزگاری بێت، به‌ڵام بارێكی ده‌روونی یه‌كجار خراپ جێده‌هێڵێت و ره‌نگه منداڵ له‌و حاڵه‌ته ببێته قوربانی، هاوسه‌ران تا بۆیان ده‌كرێت پێویسته هه‌وڵی ئاشته‌وایی و له یه‌كتر تێگه‌یشتن و وه‌لانانی ناكۆكییه‌كان بده‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌موو رێگه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری گیرا ئینجا ده‌كرێت په‌نا ببه‌نه‌به‌ر جیابوونه‌وه. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure