د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی ته‌ندروستی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئایا بۆچی منداڵی ساوا نابێت ئاو بخواته‌وه؟ هه‌روه‌ها زیانه ترسناكه‌كانی پێدانی ئاو به منداڵی ساوای ڕوونكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا د.كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ پزیشكی منداڵان، دایكان و باوكان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه نابێت به‌هیچ جۆرێك ئاو بده‌ن به منداڵی ساوای كه‌متر له شه‌ش مانگ و ته‌نانه‌ت تا ساڵێكێش پێویست ناكات منداڵی ساوا ئاو بخواته‌وه. له‌و بابه‌ته‌دا ئه‌و پزیشكه زیانه ترسناكه‌كانی پێدانی ئاوی به منداڵی ساوا ڕوونكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مانه‌تن: 1-دابه‌زینی ئاستی سۆدیۆم: ژه‌هراویبوون به ئاو و گه‌شكه‌و منداڵه‌كه له‌هۆش خۆی ده‌چێت؛ ڕه‌نگه ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی. 2-لاوازی و كه‌می كێش و به‌دخۆراكی و كه‌می ڤیتامین و كانزاكان. ڕێنماییه پزیشكییه‌كان ده‌رباره‌ی ئاو خواردنه‌وه‌ی منداڵی ساوا: 1-پێدانی شیری دایك به منداڵ و لانیكه‌م تا شه‌ش مانگ. 2-شیری قوت‌و زۆر ئاوی تێنه‌كرێت و وه‌ك ڕێنمایی سه‌ر قوتوه‌كه بگیرێته‌وه. 3-له‌كاتی سكچوون و ڕشانه‌وه‌و وشكبوونه‌وه‌ی منداڵی ساوا‌و به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رماو تا نابێت ئاوی بدرێتێ، به‌ڵكو پێویسته گیراوه‌ی دیكسترۆلایتی بدرێتێ له‌گه‌ڵ شۆرباو ئاوی میوه‌ی فرێش. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure