لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوودا ده‌گرن و پسپۆڕێكی خۆراكیش هۆشیاری به دایكان و باوكان ده‌دات. له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتیيه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، له مانگی ئابدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی خراپ و نه‌شیاودا گرتووه. به‌شێك له‌و خۆراكانه رۆژانه منداڵه‌كان له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌یكڕن كه له (بسكیت، نه‌سته‌له، جپس، هێلكه، خورما، برنج، رۆن، زه‌یتون، قارچك، خواردنه‌وه گازییه‌كان و خوارده‌مه‌نیه له‌قوتونراوه‌كان) پێكهاتوون، به‌هۆی نه‌شیاوی عه‌مباركردن یاخود به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه خراپبوون و به‌شێكیشی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌و شیاوی خواردن نین. له‌شكر حه‌مید پسپۆڕی بواری زانستی خۆراك وتی؛ ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و به‌رزی پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه‌وه خراپ ده‌بن به‌ها خۆراكيیه‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و شیاوی خواردن نامێنن و پێویسته له‌ناوببرێن. وتیشى؛ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له كۆگاكانی عه‌مباركردن یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كيیه‌كان بۆ خراپبوونی خوارده‌مه‌نیيه‌كان پێشئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ی كه بۆی دیاریكراوه به‌سه‌ربچێت، له خوارده‌مه‌نيیه وشكه‌كاندا ده‌بێته هۆی دروستبوونی مێروو كه زیان به ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره خوارده‌مه‌نیه ده‌خوات. هه‌روه‌ها داوا له دایكان و باوكان ده‌كات؛ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و منداڵه‌كانیان به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری ئه‌و خۆراكانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یكڕن، هه‌روه‌ها پێویسته له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی خوارده‌مه‌نییه‌كاندا به‌وردی له به‌رواری دروستكردنی وردبنه‌وه و له پله‌ی گه‌رمی شوێنه‌كه دڵنیابنه‌وه پاشان پێداویستيیه‌كه‌یان بكڕن و به‌كاریبهێنن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure