ئازای پشت یه‌كێك له‌و گرفتانه‌یه كه زۆرترین مرۆڤ پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، ئازاری پشت به‌رده‌وام هه‌راسانت ده‌كات له‌گه‌ڵ جموجۆڵی رۆژانه‌داو جوڵه‌كردن قورسده‌بێت، زۆر به‌ده‌گمه‌ن هۆكاری ئازاری پشت ده‌دۆزرێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانیت ئازاری پشت كه‌مبكه‌یته‌وه. زۆرجار ئازاری پشت به‌هۆی قورسی یان جوڵه‌كردنێكی هه‌ڵه دروستده‌بێت، ئه‌وجۆره ئازاره‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ هه‌میشه‌یی بمێنێته‌وه یان ته‌نها بۆ كاتییه، شێوازی ئازاری پشت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خۆت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازاری پشت ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبده‌یت كه بتوانیت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جوله‌ی پشتدا بكه‌یت. 1- بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشت پێویسته شه‌وانه باش بخه‌ویت، هه‌رگیز له‌سه‌ر سك مه‌خه‌وه چونكه به‌وشێوه‌یه ئازاری پشت زیاد ده‌كات، هه‌وڵبده له‌سه‌ر لا یان له‌سه‌ر پشت بخه‌ویت. 2- به‌رده‌وام گرنگی به‌وه‌رزشكردن بده، به‌هۆی ورزشكردنه‌وه ماسولكه‌كانت شل و به‌هێز ده‌بن، به‌وشێوه‌یه نه‌ك ته‌نها ئازاری پشت به‌ڵ:و ئازاری جه‌سته‌ش كه‌مده‌بێته‌وه. 3- له‌گه‌ڵ ئیشكردندا له‌ده‌وام گرنگی به‌شێوازی جل له‌به‌ركردن بده، به‌شێوه‌یه‌ك كه زیان به‌جه‌سته‌ت نه‌گات. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure