4/9/2019 11:34 PM

بڕێك هەنجیری وشك لەناودەبرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك هەنجیری وشكدا دەگرن كە كەڕووی كردووەو خاوەنەكەی بەنیازی فرۆشتنی بووە.

لە راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتووه: لەلایەن لیژنەی 3ی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆگایەكی عەمباركردن دەست بەسەر بڕی 310 كیلۆگرام هەنجیری وشككراوی ئێرانیدا دەگرن كە كەڕووی كردووەو شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.

ئەوەش خراوەتەروو، لەكاتی سەردانی لیژنەكه بۆ كۆگاكە‌ دەركەوتووە خاوەنەكەی بۆ لابردنی كەرووی هەنجیرەكەو فرۆشتنەوەی بە هاووڵاتیان لەبەر گەرمی و تیشكی خۆر دایناوە‌‌.

بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی هەنجیرەكەدا گیراوەو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی دەرەوی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved