"مه‌همه‌ت ئاكتاش" به‌رهه‌مهێنه‌ری كورد له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه ده‌بێ له روانگه‌ی منداڵانه‌وه خه‌ریكی فیلم چێكردن بین و ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له جیهانی ده‌وروبه‌ریان وه‌ریده‌گرن و لێی تێده‌گه‌ن، وێنه‌ی بگرین. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF، په‌نێلی "به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی ئێران، توركیا‌و وڵاتانی ئه‌وروپی" به ئاماده‌بوونی "مه‌همه‌ت ئاكتاش" به‌رهه‌مهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی سینه‌ما له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو. "مه‌همه‌ت ئاكتاش" له سه‌ره‌تای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌باره‌ت به بواری چالاكی خۆی وتی: من زیاتر له ئه‌ڵمانیا چالاكی ده‌كه‌م و له‌م وڵاته نووسینگه‌یه‌كمان هه‌یه كه به‌رهه‌م گه‌لێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌كو ئێران، ئه‌ڵمانیا، میسر، توركیا‌و وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌نجام ده‌ده‌ین. پێموایه تێكه‌ڵاوییه‌كی باسه‌كان روویداوه و دروسته كه من له كۆمه‌ڵگای توركیاوه سه‌رم هه‌ڵداوه، به‌ڵام زۆربه‌ی پرسی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی ئێمه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپی ورد بۆته‌وه. پاشان سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له سینه‌مادا روونیكرده‌وه: به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش ته‌نیا ئه‌مه نیه كه ژماره‌كان و رهقهمهكان و بوودجه‌كانی فیلمه‌كان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵكوو به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به چیرۆكی یه‌ك خه‌تی فیلمه‌كه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه هونه‌رییانه و وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی لایه‌نه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: كاتێك له ناوچه‌یه‌كدا ده‌مانه‌وێت ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بكه‌ین، یه‌كه‌مین پرسیار ئه‌مه‌یه كه بۆچی ده‌مانه‌وێت وه‌ها كارێك ئه‌نجام بده‌ین، چ شت گه‌لێك له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونی هه‌یه كه له نێوان دوو لایه‌ندا هاوبه‌شن، بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران ئۆرجیناڵ بوون یه‌كجار گرینگه و پاشان به بابه‌تی فرۆش و نمایشكردنی جیهانی سه‌رنج ده‌درێت. ئه‌كتاش جه‌ختی كرده‌وه: پرسیاری دوایی كه ده‌بێ بیپرسین، ئه‌مه‌یه كه ده‌رهێنه‌ر چ كه‌سێكه و چ ئه‌زموونێكی هه‌یه؟ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ده‌یهه‌وێت چێكردنی فیلمه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت، خاوه‌نی چ بوارێكه؟ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌ورووپی به ده‌رهێنه‌رانی فیلمی یه‌كه‌م زۆر متمانه ناكه‌ن و به دوای به‌رهه‌مه‌كانی ده‌رهێنه‌رانی به‌ئه‌زموون و لێهاتوودا ده‌گه‌ڕێن، هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك جاریش بووه كه ده‌رهێنه‌رانی فیلمه‌كانی یه‌كه‌م له لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌وه پاڵپشتییان لێكرا، به‌ڵام به زه‌ریفی و وردبینییه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌ڵبژێردران. به ئاماژه‌دان به ده‌رهێنه‌ره‌كانی به‌ئه‌زموونی سینه‌مای ئێران رایگه‌یاند: من سه‌باره‌ت به ده‌رهێنه‌رانی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئێران له‌وانه "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی" و "عه‌باس كیارۆسته‌می" قسه ناكه‌م، چون هه‌موو كه‌س هۆگری ئه‌وه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سایه‌تییانه كار بكه‌ن، به‌ڵكوو سه‌باره‌ت به ده‌رهێنه‌رانی گه‌نج و لاو قسه ده‌كه‌م. له ئه‌ورووپا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به دوای یه‌ك زمانی نوێی سینه‌ماییدان و ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رهێنه‌ره لاوانه خاوه‌نی ئه‌م زمانه نوێیه نه‌بن، به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵنابژێردرێن. له راستیدا له چیرۆكی دووپاته و ده‌ست لێدراو بێزارن و به دوای به‌رهه‌مێكی نوێ، جیاواز و ئۆرجیناڵدا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌م سینه‌ماكاره به ئاماژه‌دان به ئیمكانه‌كانی چێكردنی فیلم له ئه‌ڵمانیا، روونیكرده‌وه: هه‌ندێك ریزبه‌ندی بۆ چێكردنی فیلم له ئه‌ورووپا بوونی هه‌یه، به تایبه‌ت له وڵاتی ئه‌ڵمانیا. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر یه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری ئێرانی بیهه‌وێت، به‌رهه‌مێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدات و یه‌ك میلیۆن یۆرۆ بباته ئه‌وێ، به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك 20 تا 30 له‌سه‌دی تێچووی به‌رهه‌مهێنان له ئه‌ستۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ها له بواری ئاماده‌كردنی دیمه‌نی لۆكهیشێنی شوێنی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ش یه‌كجار یارمه‌تی ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت ده‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌مریكاییش دێن بۆ ئه‌ڵمانیا و له‌م ده‌ڤرایه‌تی و ئیمكانییه‌ته بۆ چێكردنی فیلم كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. له راستیدا بۆ سینه‌ماكارانی سه‌ربه‌خۆ دوو رێگا بوونی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ده‌توانن له رۆژئاوا شه‌ریكێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش په‌یدا بكه‌ن، دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه بازاڕی ئاسیایی ده‌توانێت رێگایه‌كی شیاو له به‌ر چاویان بێت. به ئاماژه‌دان به‌و به‌رهه‌مه هاوبه‌شانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئاسیایی گوتی: ساڵی پێشوو من دوو به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شم له ناوچه‌ی بازاڕی ئاسیایی هه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا وه‌كوو ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساش له بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بازاڕی ئاسیاییدا هاوكارییان هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوچه‌ی كه‌نداوی فارس یه‌ك رێگای یه‌كجار گرینگ له‌به‌ر ده‌میاندا هه‌یه و ئه‌ویش خه‌ڵاته سینه‌ماییه‌كانه كه ئۆسكاری ئاسیایی ناوی لێنراوه. ئه‌كتاش ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: یه‌كه‌مین هه‌نگاو كه له یه‌ك پڕۆژه‌دا ده‌توانرێ بنرێت، ئه‌مه نیه كه 20 هه‌زار یۆرۆ وه‌ربگرن، به‌ڵكوو ده‌بێت خۆتان نمایش بكه‌ن و له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كاندا به‌شداری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه ببیندرێت. ئه‌م سینه‌ماكاره پاشان باسی پێداچوونه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كان، كۆمپانیاكان و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كرد كه له چێكردنی فیلمه‌كانی سینه‌ماییدا یارمه‌تی ده‌رهێنه‌ره‌كان ده‌ده‌ن كه له‌وانه ده‌توانرێ به سینه‌فۆنداسیۆنی فیستیڤاڵی كان، فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین، فیستیڤاڵی فیلمی لۆكارنۆ، فیستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز، وڵاتانی نه‌رویژ و سویسڕا و چه‌ندانی دیكه ئاماژه بدرێت. ئه‌و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كاركردی فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین له‌م بواره‌دا گوتی: له فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین بۆ وه‌رگرتنی پاڵپشتییه‌كانی ماڵی و بێجگه له ماڵی و دارایی بۆ چێكردنی یه‌ك فیلم ركابه‌رییه‌كی سه‌خت بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری دیار و ناسراو به‌شدارییان تێیدا هه‌یه و وه‌رگرتنی ئاسانكاری و بوودجه‌ی پاڵپشتی بۆ یه‌ك ده‌رهێنه‌ری لاو سه‌خته. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ 50 له‌سه‌دی پاڵپشتی دارایی و ماڵی‌یان له وڵاتی خۆیانه‌وه هه‌بێت. هه‌روه‌ها به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به شێوه‌ی ناوچه‌یی چالاكی ده‌كه‌ن، ئاماژه‌یدا به به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌كانی سینه‌مای توركیا و ئێران و یادی "بایرام فه‌زلی" ده‌رهێنه‌ری فیلمی "جندۆكه‌ی جوان"ی زیندوو كرده‌وه كه فیلمێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا چێكردووه. ئه‌كتاش به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بابه‌تی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش به شێوه‌ی زه‌ماوه‌ند كردن و هاوسه‌رگیرییه، درێژه‌ی به قسه‌كانیدا گوتی: دوو كلتووری جیاواز له یه‌ك خولی ماوه درێژدا، زه‌ماوه‌ندێك له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌رێت كه له ته‌نیشت یه‌كتردا جێگیر بن و له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یه‌كتر ئاشنا بن. ئه‌م رووداوه پێكه‌وه دانانی دوو نه‌ریتی ره‌سه‌نی كۆنی فیلم چێكردن له ته‌نیشت یه‌كتر دایه، ئه‌و نه‌ریتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو جیاوازییه‌كان له ته‌نیشت یه‌كتر داده‌ندرێن و له یه‌كدی بابه‌ت گه‌لێكی زۆر فێر ده‌بن. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: پرسی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش ده‌توانێت یه‌ك كلتووری فیلم چێكردنی نوێ به ناوچه‌كه و جیهان بناسێنێت. دوو زمانی جیاوازی سینه‌مایی ده‌توانن له ته‌نیشت یه‌كتردا جێگیر بن و ببنه یه‌ك جه‌سته‌ی تاك و بۆ جیهان ئاراسته بكرێن. ئه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ره هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا روو ده‌دات، وتی: ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا بوونی هه‌یه، زیاتر لایه‌نی خۆجێی و خۆماڵییان هه‌یه، ئه‌م خاڵه یه‌كجار گرینگه، كاتێك له قۆناغی فیلم چێكردندا هه‌موو شاد و دڵخۆشن، بزانن كه یه‌ك گرفتتان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ كات له كاتی چێكردنی یه‌ك فیلم‌دا هه‌موو ستاف و گروپی ئاماده‌كاری فیلم شاد و دڵخۆش نین. به‌شی دووهه‌می ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ سینه‌مای منداڵان ته‌رخان كرا و ئه‌كتاش سه‌باره‌ت به روانینی جیهانی به پرسی سینه‌مای منداڵ رایگه‌یاند: ئێمه له دوو رسته‌ی بنه‌ڕه‌تیدا ده‌توانین سه‌باره‌ت به سینه‌مای منداڵ قسه بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه فیلم بۆ منداڵه یان سه‌باره‌ت به منداڵ؟ به بڕوای من هه‌ر دوو رسته دروسته، من خۆم كوڕێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵم هه‌یه كه به‌رده‌وام ئه‌نیمه‌یشێن چاو لێ ده‌كات و كاتێك من ویستم فیلمێكی ئێرانی (كوردی) بۆی نیشان بده‌م، به‌ڵام چون بۆ ته‌مه‌نی ئه‌و گونجاو نه‌بوو، قه‌بووڵی نه‌كرد. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: له ئه‌ڵمانیا یاسا و رێسایه‌كی زۆر بۆ چۆنییه‌تی نمایش كردنی فیلمه‌كان بۆ منداڵان بوونی هه‌یه، به بۆچوونی من ده‌بێت باڵانسێك له نێوان ئه‌و راسته‌قینه‌ی كه هه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانی منداڵانه دروست بكه‌ین، ئێمه ده‌بێ له روانگه‌ی منداڵانه‌وه خه‌ریكی فیلم چێكردن بین و ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وان له جیهانی ده‌ورووبه‌ریان وه‌ریده‌گرن و لێی تێده‌گه‌ن، وێنه‌ی بگرین. له به‌شی كۆتایی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا "كامبۆزیا په‌ڕته‌وی" سه‌باره‌ت به باسی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بۆچوونی خۆی به‌م جۆره ده‌ربڕی: ئێمه هیچ به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شمان له پێش شۆڕشه‌وه تا وه‌كوو ئه‌مڕۆ نه‌بووه.، ته‌نانه‌ت به‌ر له شۆرش وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر بڕیاریدا بۆ چێكردنی فیلم گه‌لێكی له‌م جۆره و ته‌نانه‌ت ستافی ئاماده‌كاری بیانیشیان بۆ وڵاتی ئێران هێنا، به‌ڵام هیچ كات ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌بێ ئه‌م فیلمه وه‌كوو یه‌ك به‌رهه‌می هاوبه‌ش نه‌بینرا. ئه‌و وه‌بیری هێنایه‌وه: پێناسه‌ی من له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیلم ئه‌مه‌یه كه سه‌رمایه‌دانه‌رانی چه‌ند وڵات كه ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ند و سوودێكی زیاتر له فیلمه‌كه به‌ده‌ست بهێنن، بڕیار بۆ چێكردنی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن نمایش كردنێكی به‌ربڵاوتریان هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه له ئێران ناتوانین بڵێین به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شمان هه‌یه. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure