4/9/2019 11:48 PM

ڕێگری لەدروستبوونی زیبكەی پشت بكە

زۆربەی تاكەكان بەدەست زیبكەوە دەناڵێنن بەتایبەت زیبكەی پشت، بەوپێیەی زۆرجار زیبكەی پشت قەبارەیان گەورەیەو ئازاری هەیە، ئەگەر دەتەوێت لەو كێشەیە بەدووربیت ئەوا چەند رێنماییەك جێبەجێبكە.

كاتێك ئارەقت كردەوە راستەوخۆ خۆت بشۆ، لەبەرئەوەی ئارەقكردنەوە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی بەكتریاو چەوری، بەمەش كونەكانی سەر پێست دەگیرێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیبكە.

بەئاوی گەرم خۆت مەشۆ، بەڵكو بەئاوی شیلەتێن یان ئەگەر دەتوانیت بەئاوی سارد خۆت بشۆ، چونكە ئاوی گەرم رێخۆشكەرە بۆ دروستبوونی زیبكەی پشت.

هەروەها بەجۆرە سابونێك خۆت بشۆ كە هەست بكەیت پێستت وشكدەكاتەوە، چونكە ئەو سابونانەی پێست چەور دەكەن دەبنە هۆی دروستبوونی زیبكە.

خاك - وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved