5/9/2019 02:28 PM

چەند پرۆڤەی سادە و سەرنجڕاکێش بۆ بەهێز کردنی مێشک

هەندێک جار کە لە ماڵ ئەڕۆینە دەرەوە پاش ماوەیەکی کەم لەنەکاو تووشی گومان دێین کە ئایا درگاکەمان داخستووە یان نا. ئەگەرچی ئەم فەرامۆشکاریه به بەشێک لە ڕەوتی بەرز بوونەوەی سروشتیی تەمەن نایەتە ئەژمار. بەڵام گەر هەستتان کرد ئەم کێشەیەتان هەیه ئەم چەند پرۆڤەیە ئەنجام بدەن.

١-هەندێک جار ئیشەکان بەو دەستە ئەنجام بدەن وا بەسەریدا زاڵ نین. بۆ نموونە گەر چەپلەرن هەوڵ بدەن بۆ ماوەیەکی کەمیش بێ لە دەستی ڕاست کەڵک وەرگرن. ئەتوانن ئەم پرۆڤەیه لە کاتی شۆردنی ددان و پاک کردنەوەی پەنجەرەکاندا ئەنجام بدەن. ئەم پرۆڤەیه پەیوەندی نێوان بەشە جۆراوجۆرەکانی مێشک بەهێز ئەکات.
٢-به دەنگی بەرز کتێب بخوێننەوە.
ئەم پرۆڤەیە ئەبێتە هۆی ئەوەی هاوکات هەم سیستەمی قسە کردن و هەم سیستەمی بیستن چالاک بن و یارمەتی مێشک بدەن بۆ پاشەکەوت کردنی زانیارییەکان.
٣-هەفتەی سێ جار ڕاەدی کوتانی دڵتان بەرز کەنەوە
هەفتەی 3 جار و به ماوەی 20 خولەک لێدانی دڵتان بەرز بکەنەوە. ئەم کارە ئەبێتە هۆی ئەوەی ئوکسیجەنێکی زیاتر  بڕواتە ناو مێشک و ئینجا پێک هاتنی خانەی نوێ و هێز و توانستەکانی بەرز ئەبنەوە. ڕاکردن به خێراییەکی کەم باشترین وەرزشە بۆ بەرز کردنەوەی ڕادەی لێدانی دڵ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved