پێکهێنانی ژیانی هاوبەش یەکێک لە گرنگترین بژاردەکانی مرۆڤە لە ماوەی ژیانیدا. ئەم بژاردەیە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەشەکانی دیکەی ژیان هەیه. هەر بۆیه بەهێز کردنی ئەم پەیوەندییه گرنگە، پێویستیەکی حاشاهەڵنەگرە. لە درێژەدا ئاماژە به چەند خاڵ ئەکەین کە ئەتوانن ئەم ئامانجە دەستەبەر بکەن.
١-بەردەوام لە ڕستە و دەستەواژەی وەزەبەخش کەڵک وەرگرن بە گوتەی دوکتۆر گاتمەن پسپۆڕی پێوەندییه مرۆییەکان، لە ژیان و پەیوەندی هاوسەرە شاد و خۆشحاڵەکاندا ڕێژەی ئەو "ڕستە وزەبەخش"ـانە 5 بەرابەری ڕستەی نەرێنی و ناخۆشە و ئەمە زۆر یارمەتیدەری پتەویی ژیانی هاوبەشیانە. گوتنی ئەم ڕستە و دەستەواژانە لە هەموو کات و ساتێکدا، پێویستن بۆ بەهێز کردنی ژیانی هاوبەش. ٢-باسی بیرەوەرییه هاوبەشەکانتان بکەن به پێی توێژینەوەیەک، ئەو هاوسەرانەی وا هەندێک جار بیرەوەرییه هاوبەشەکانیان بۆ یەکتر ئەگێڕنەوە، هەست به بەختەوەرییەکی زیاتر ئەکەن. زانایانی بواری خێزان بەم ستراتیژییه ئەڵێن "بیرهاتنەوەی پێکەنین". ٣-لە کاتی باس کرن لەسەر بابەتە جۆربەجۆرەکان، بێ لایەن بن "ئێلی فینکل" لە کتێبی "هاوسەرگیرییه سەرکەوتووەکان"ـدا باس لە کۆمەڵێک ڕێکار ئەکات بۆ چارەسەری قەیرانە خێزانییەکان. یەکێک لەم رێکارانه "بێ لایەن" بوونه. فینکل ئەڵێ هاوسەرەکان ئەبێ لە دەرەوە سەیری بابەت و کێشەکانیان بکەن بۆ ئەوەی ململانێ و گرژی نەیەتە ئاراوە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure