5/9/2019 02:34 PM

فەیسبووک ئاپڵیکەشنێکی رکابەر بۆ سناپ چات دروست ئەکات

لە راپۆرتێکی نوێدا ئاماژە بەوە کراوە کە فەیسبوک سەرقاڵی دروست کردنی ئاپڵیکەیشنێکی پەیامنێرە بۆ ڕکابەرایەتی لەگەڵ سناپ چات. ئەم ئاپڵیکەیشنە کە ناوی Threadsـە، ئیزن به بەکارهێنەرەکە ئەدات وێنه و ڤیدیۆ، لۆکەیشن و باقی زانیارییە تاکەکەسییەکانی پۆست بکات و هاوڕێکانی سەیری بکەن. 


ئەم ئاپڵیکەیشنە تەنیا وێنەیەکی لێ بڵاو بۆتەوە و لە ئێستادا زانیاری تەواومان سەبارەت بە کۆی ئۆپشنەکانی لەبەردەست نییە، بەڵام ئەزانین یەکێک لە ئۆپشنەکانی ئەوەیه کە ئەتوانی هاوڕێکانت لە ڕادەی شەحنی مۆبایلەکات ئاگادار بکەیتەوە. هەروەها لەجیات ئەوەی شوێنی بەکارهێنەرەکە بخاتە ڕوو، هاوڕێکانی ئاگادار ئەکاتەوە کە لە حاڵی ڕۆیشتن دایه. پۆست کردن و ئۆپدەیت کردنەوەی پۆستەکان یەکێکی‌تر لە ئۆپشنەکانی ئەم ئاپلیکەیشنەیه. ئەم ئۆپشنە بۆ ئاپلیکەیشنێک کە بۆ مەسیج ناردن دروست کراوە، ئۆپشنێکی سەرنجڕاکشە. 


لە لاپەڕەی سەرەکیدا، مەسیجەکان ئەخرێنە ڕوو و گەر کەسێک لەسەر خەت بێ به جەغزێکی بچووکی کەسک نیشان ئەدرێت. هەروەها گەر هاوڕێکانتان ستۆری دابنێن ئێوە ئەتوانن سەیری بکەن.
 Threads کامێرای مۆبایلەکەی لەبەر دەست دایه و هەر لەوێوە ئەتوانی وێنه و ڤیدۆکانی خۆت پۆست بکەیت. لە ئێستادا زانیارییەکی ئەوتۆ سەبارەت به کاتی بڵاوبوونەوەی گشتی ئەم ئاپڵیکەیشنە لە بەر دەست نییه. بەڵام وادیارە Threads لە قۆناغی تاقیکاری دایه.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved