له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا ته‌كنه‌لۆژیا به‌شێوه‌یه‌ك پێشده‌كه‌وێت، هه‌ندێك له‌پێداویستیی‌و ئامڕازه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی ئێستا ده‌بنه به‌شێك له ڕابردوو. پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، پێشكه‌وتنه‌كان له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به جۆرێك خێرا بووه ڕه‌نگه تاساڵی (2025) هه‌ندێك له‌و ئامڕاز و ئامێرانه‌ی ئێستا هه‌ن و هه‌ندێك له شێوازه ته‌كنه‌لۆژییه باوه‌كانی به‌كارهێنان به ته‌واوی نه‌مێنن و ببنه به‌شێك له ڕابردوو ، له‌وانه‌ش بۆ نمونه : ته‌له‌فزیۆنی (LCD) له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌كانی ته‌له‌فزیۆنی (LCD)، ئێستا كۆمپانیاكان سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئامێری كوالێتی به‌رزترن وه‌ك ته‌له‌فزیۆنی(OLED)كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوی جێگه به ته‌له‌فزیۆنه‌كانی(LCD) لێژ ده‌كه‌ن و وایان لێدێت ئه‌و ئامێرانه‌ی پێشتر ببنه به‌شێك له ڕابردوو. گڵۆپی (LED) هه‌رچه‌نده گڵۆپه‌كانی جۆری (LED)ئێستا زۆر به‌كارده‌هێنرێت و باویانه، چونكه له ڕووی به‌هه‌ده‌ردانی وزه‌ی كاره‌باوه زۆر باشن وكه‌مترین وزه سه‌رف ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها نرخشیان بۆ به‌كاربه‌ران گونجاوه، به‌ڵام پیشه‌سازیی دروستكردنی ئه‌م جۆره گڵۆپانه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی ڕووناككه‌ره‌وه‌ی جۆری (OLED)، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات تا ساڵی (2025) گڵۆپه‌كانی (LED) ببنه به‌شێك له ڕابردوو. ئامڕازه‌كانی داكردن (خه‌زنكردن) له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی ئامڕازه‌كانی خه‌زنكردن كه به‌ئامڕازه هه‌ورییه‌كان ناسراون و هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی (Google)و(Amazon) ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن ، ئیدی كار به‌ئامڕازه كۆنه‌كان ناكرێت ئه‌وانیش له‌سه‌ر تاقه‌كانی مێژووی گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیا داده‌نرێن. ئامێره وایه‌رداره‌كانی بارگاویی كردن ئه‌م ئامێرانه له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆشمان خزمه‌تی زۆریان كردووه به تایبه‌ت به‌وانه‌ی زۆر ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كان سه‌رقاڵی دروستكردنی جۆره ئامێرێكی نوێی بێ وایه‌رن (wire less- وایه‌رلێس ) بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده‌یی زیاتر بۆ به‌كاربه‌ران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ، به‌م جۆره‌ش زانایان ڕایده‌گه‌یه‌نن ئامێری وایه‌رداری بارگاوكردنیش ده‌بێت وه‌ك ئه‌نتیكه‌یه‌ك بۆ یادگاریی له ماڵه‌كاندا دابنرێت. ئامێره‌كانی كۆنترۆڵكردن له دووره‌وه دوای گه‌شه‌كردنی به‌رچاو و ڕۆژانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا، بره‌ودان به‌و ئامێرانه‌ی له ماڵه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، له دوای ساڵی 2025 ه‌وه له‌زۆربه‌ی ناوچه و وڵاتانی جیهان شتێك نامێنێت به ناوی ئامێری كۆنترۆڵ ، ئه‌و ئامێره‌ی جێگه‌ی خۆی له‌مێژووی گه‌شه‌كرنی ته‌كنه‌لۆژیادا ده‌گرێت و له بری ئه‌وه ئه‌و ئامێرانه بره‌ویان ده‌بێت كه له ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه ده‌كه‌ونه كار و مرۆڤ به‌وپه‌ڕی ئاوسووده‌یی بێ هیچ ماندووبونێك به‌كاریان ده‌هێنێنت. كارتی دڵنیایی نه‌ختی له ئێستاوه (80%) خه‌رجی به‌كارهێنانی هاوڵاتیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ته نانه‌ختینه، ئه‌ویش به هۆی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك (pay pal) و(Apple pay). پاسۆورد (pass word) دوای هاتنه كایه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاكانی وه‌ك په‌نجه مۆر و ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار ، ئیدی (pass word)یش ده‌بێته به‌شێك له ڕابردوو. گسكی كاره‌بایی هه‌رچه‌نده گسكی كاره‌بایی له‌و كاته‌وه داهێنراوه و به‌رهه‌مهێنراوه چه‌ندین گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه ، به‌ڵام ئێستا به‌كاربه‌رانی ئه‌و ئامێره هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و جۆره ڕۆبۆتانه‌یان هه‌بێت كه به‌بێ ده‌نگ له ماڵه‌كانیان كارده‌كات و بێ هیچ ماندووبونێكی كه‌سه‌كان گسك ده‌ده‌ن، زانا و پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌و بڕوایه‌دان تا ساڵی 2025 گه‌سكه كاره‌باییه‌كانی ئێستا ده‌چنه ئه‌رشیفی داهێنانه‌كان و ده‌بنه به‌شێكی تری مێژووی پرشنگداری داهێنانه ناوازه‌كانی مرۆڤایه‌تیی. ئاوێنه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان له‌ئێستاوه زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی دروستكردن‌و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیل ، میكانیزمێكی نوێ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن به‌ه‌وه‌ی له‌بری ئاوێنه، كامێرای تایبه‌ت له ئۆتۆمبیله نوێیه‌كانیان ده‌به‌ستن كه به ته‌واوی جێگه‌ی ئاوێنه باوه‌كان ده‌گرنه‌وه و زۆر وردتریش خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كان له‌وورده‌كارییه‌كان سه‌رشه‌قام و ده‌وروبه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. سه‌رچاوه : CNN
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure