6/9/2019 10:46 PM

تێكەڵەی قیمە بە سەوزە دروستبكە

كەرەستەكان:
500 گرام پاتاتە
500 گرام گێزەر
1 تامی گۆشتی قیمە
2 كەوچكی چێشت دۆشاوی تەماتە
2 پارچە سیر
3 كەوچكی چێشت رۆنی زەیتون
1 كەوچكی چا بەهاراتی زەردەچەوە
1 كەوچكی چا بەهاراتی دارچینی
كەمێك بەهاراتی بیبەر
600 گرام گۆشتی قیمە

شێوازی ئامادەكردنی:
1- سەرەتا گۆشتی قیمەكە بخەرە ناو تاوەیەكەوەو بەهاراتی زەردەچەوەو بەهاراتی دارچینی و هەروەها بەهاراتی بیبەر بەسەر قیمەكەدا بكە، دواتر لەگەڵ رۆنی زەیتون بیخەرە سەر ئاگرو قیمەكە جوان سوربكەرەوە بۆماوەی 4 تا 5 خولەك.

2- ئێستا سیرەكە وردبكەو لەگەڵ دۆشاوی تەماتەكە بیخەرە ناو قیمەی سەر ئاگرەكەو بۆماوەی 1 تا 2 خولەكی تر لەسەر ئاگر تێكیبدە.

3- تامی قیمەكە بخەرە ناو 250 میلیلیتر ئاوی گەرم و دواتر بیخەرە ناو تاوەكەوە تا هەموو كەرەستەكان پێكەوە دەكوڵێن.

4- دواتر پەتاتەكە بەوردی قاشبكەو بیخەرە ناو تاوەكەوە، هەروەها گێزەرەكەش بەقاشكراوی بخەرە ناو تاوەكەوە، لەكۆتاییدا هەموو پێكەوە بۆماوەی 20 تا 30 خولەك لەسەر ئاگر بكوڵێنە.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved