6/9/2019 11:18 PM

بۆ خانمان.. لەكاتی دووگیانیدا گرنگی بە مۆدێلات بدە

دیزاینەرە ناودارەكانی مۆدێلاتی جلوبەرگ پێیانوایە كە ژنانی دووگیان پێویستە گرنگی بە مۆدێلات بدەن، بەهۆی ئەوەی كە ژنانی دووگیان رووخسارێكی جوانیان هەیەو پێویست ناكات خۆیان بشارنەوە لەڕێگای جلوبەرگی پانو فشەوە، چونكە خانمانی دووگیان چاوەڕێی كۆرپەكانیان دەكەن لەدایكببن، ئەوەش بە دڵنیاییەوە كارێكی پیرۆزە، بۆیە لەكاتی دووگیانیدا دیزاینەران پێیانوایە كە ژنان لەڕێگای پۆشینی جلوبەرگی جوانەوە دەبێت دڵخۆشی خۆیان دەرببڕن.

وەك نموونە، ئەستێرەكانی جیهان لەكاتی دووگیانیدا زۆر گرنگی بە مۆدێلات دەدەن، ئەوەش لە میدیاكانی جیهاندا دەردەكەوێت و هەروەها هاووڵاتیان زۆر بەلایانەوە دیمەنێكی جوانە كاتێك دەبینن كە ژنانی دووگیان خۆیان دەردەخەن.

پۆشینی جلوبەرگی جوان لەكاتی دووگیانیدا زۆرترین سەرنج بۆ كۆرپەكەی لەناو سكیدا رادەكێشێت، بەوشێوەیە كۆرپەكەی دەردەكەوێت و هەروەها كەسانی دەوروبەری رێز لە ژنانی دووگیان دەگرن كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبن بە دایك و هەموومانیش دەزانین كە دایك زۆر پیرۆزە.

هەروەها دیزاینەرە ناودارەكان رێنمایی دەدەن لەسەرئەوەی كە جگە لە گرنگیپێدان بە مۆدێلاتی جلوبەرگ، هەروەها گرنگی بە مۆدێلاتی قژو مەیكەپ بدەن، ئەمە جگەلەوەی دیزاینەرە ناودارەكان پێیانوایە كە ژنانی دووگیان پێویستە بەردەوام روویان خۆشبێت و زەردەخەنەیان لەسەر لێو بێت، بەوشێوەیە ژنانی دووگیان پێویستە نموونە بن بۆ ژنانی تر كە لەكاتی دووگیانیدا پێویستە گرنگی بە ڕووخساریان بدەن.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved