له درێژه‌ی كار‌و چالاكیيه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌رجۆره كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی توانیان له مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر كۆنتێنهرێكدا بگرن كه بڕی 22 ته‌ن و 900 كیلۆگرام هێلكه‌ی ئۆكرانی باركردبوو، كه ویسترابوو بهێنرێته ناو هه‌رێم. بۆیه به‌پێی بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی هاورده‌كردنی هێلكه، خاوه‌نی باره‌كه روبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و باره هێلكه‌كه‌دا گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر. خاك - ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure