7/9/2019 10:33 PM

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هێلكه‌ی خراپبوودا ده‌گیرێت

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیيه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌رجۆره‌ كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر  كۆنتێنه‌رێكدا بگرن كه‌ بڕی 22 ته‌ن و 900 كیلۆگرام هێلكه‌ی ئۆكرانی باركردبوو، كه‌ ویسترابوو بهێنرێته‌ ناو هه‌رێم.

بۆیه‌ به‌پێی بڕیارو ڕێنماییه‌كانی هاورده‌كردنی هێلكه‌، خاوه‌نی باره‌كه‌ روبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و باره‌ هێلكه‌كه‌دا گیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.

خاك - ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved