به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای زارا داده‌خات. به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای زارا له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داده‌خات. یه‌كێكی تر له سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای زارا، نه‌بوونی كارتی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانیه‌تی، ئه‌وجۆره پیشه پێویستی به‌وه‌یه كارمه‌نده‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه پشكنینان بۆ ئه‌نجامبدرێت تا له‌وه دڵنیابنه‌وه سه‌لامه‌تن و نه‌خۆش نین بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی كارتی ته‌ندروستی. هه‌روه‌ها له ئارایشتگای زارا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی مه‌وادی جوانكاری خانماندا گیراوه كه ماوه‌به‌سه‌رچوو بوون و شیاوی به‌كارهێنان نین، بۆیه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای زارا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure