ئامۆژگاریی گرنگ بۆ زانینی ره‌گه‌زی منداڵ! هه‌زاران ساڵه له‌ناو ژناندا باوه كه له‌شێوه‌ی سكی ژنی سكپڕهوه ده‌توانن ره‌گه‌زی منداڵه‌كه‌ی دیاریبكه‌ن. هه‌ندێك له ژنان له‌ڕێی ئه‌زموون و هه‌ندێكی تریشیان له شاره‌زاییه‌وه ئه‌م پێشبینییه ده‌كه‌ن و زۆرجاریش پێشبینییه‌كان راست ده‌رده‌چێت. ئه‌وه‌ش زانایانی توشی سه‌رسوڕمان كردووه‌و دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی هه‌یه له‌نێوان كلتووری میللـی و زانست‌دا. له‌و نیشانانه‌ی له‌ناو ژناندا باوه، ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ژنی سك‌پڕ، سكی زۆر به‌رز بوو، ئه‌وا منداڵه‌كه‌ی كوڕه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سكی به‌رز نه‌بێت، ئه‌وا منداڵه‌كه‌ی كچه. هه‌ندێكی تر پێیانوایه ئه‌گه‌ر ژن له‌كاتی سكپڕیدا ره‌نگ و رووی كرایه‌وه‌و جوانتر بوو، ئه‌وا سكه‌كه‌ی كوڕه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌نگی تێكچوو، ئه‌وا منداڵه‌كه‌ی كچه. به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (زۆد دۆیچه تسایتۆنگ) كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌م پێشبینییانه بنه‌مایه‌كی مێژووییان هه‌یه‌و مه‌زه‌نده ده‌كرێت مێژووه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی لێكۆڵه‌رانی زانكۆی (جۆنز هۆبكنز)ی ئه‌مریكایی و كه‌وتنه گه‌ڕان به‌دوای راستی ئه‌و قسه‌یه‌دا، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م باسه سه‌رله‌به‌ری ناڕاسته، چونكه زاناكان زیاتر له 100 ژنی سكپڕیان خسته‌ژێر لێكۆڵینه‌وه كه نه‌یانده‌زانی ره‌گه‌زی سكه‌كه‌یان چییه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه شێوه‌ی سك مه‌رج نییه بۆ دیاریكردنی راسته‌قینه‌ی ره‌گه‌زی منداڵه‌كه. به‌ڵام هاوكات گه‌یشتنه هه‌ندێك ئه‌نجامی سه‌یر، له‌وانه: هه‌ستی دایك و خه‌ونه‌كانی له‌وانه‌یه ببنه هۆی پێشبینی راستی ره‌گه‌زی منداڵ. لێكۆڵینه‌وه‌كه گه‌یشته كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری، كه له‌وانه‌یه به ڕاده‌یه‌كی زۆر یاریده‌ده‌ر بن له دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵدا. له‌وانه‌ش: * ئه‌گه‌ر دایك له یه‌كه‌م مانگه‌كانی سكپڕیدا دڵی تێكهڵنههات، یان ئه‌گه‌ر مه‌مكی راستی له مه‌مكی چه‌پی گه‌وره‌تر بوو، یان ئه‌گه‌ر هه‌ستیكرد (پێ)ی له‌چاو ماوه‌ی پێش سكپڕیدا زیاتر گه‌رم ده‌بێت، ئه‌وا ئه‌م نیشانانه هێمای ئه‌وه‌ن كه ئه‌و ژنه كوڕی ده‌بێت. * ئه‌گه‌ر دایك بۆ ماوه‌ی لانیكه‌م یه‌ك خولهك سه‌یری ئاوێنه‌ی كرد‌و هه‌ستیكرد چاوی زه‌ق ده‌بێت (فراوان ده‌بێت)، یان ئه‌گه‌ر تێبینی كرد پێستی زوو وشكده‌بێت، یان ئه‌گه‌ر لێدانی دڵی منداڵه‌كه‌ی كه‌متر له 140 ترپه بوو له خوله‌كێكدا، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕێی كوڕ بكات. * ئه‌گه‌ر دایك ده‌یه‌وێت زیاتر دڵنیابێت له ڕه‌گه‌زی منداڵه‌كه‌ی، ده‌توانێت سوود له زانستی ژماره‌كان (بیركاری) وه‌ربگرێت، ئه‌ویش به ژماردنی ته‌مه‌نی دایك له‌كاتی منداڵبوونداو كۆكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگه‌ی منداڵه‌كه‌ی تێدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ژماره‌یه‌كی جووت بوو، ئه‌وا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنه كوڕی ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچكام له‌و نیشانانه‌ی تێدا نه‌بوو كه باسكران، ئه‌وا ژنه‌كه كچی ده‌بێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure