7/9/2019 10:54 PM

زیانه‌كانی نینۆك خواردن

هه‌ندێك له‌ كه‌سه‌كان ئایا منداڵ بێت یان گه‌وره‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ توشی خویه‌ك ببێت كه‌ نینۆكی بخوات، به‌ڵام پزیشكه‌كانی پێست و نینۆك چه‌ند زیانێكی ئه‌و خووه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو و ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تا ده‌توانن خۆتان له‌و خووه‌ دووربخه‌نه‌وه‌و ته‌ندروستیتان بپارێزن.

* به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی نینۆك خواردندا به‌كتریای ناو ده‌م له‌ژێر نینۆكه‌كه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو پێست، هه‌ربۆیه‌ پێستی ده‌وروبه‌ری نینۆكیش بریندارده‌بێت. كه‌ ئه‌وه‌ش نه‌خۆشی تری پێستی به‌دوادا دێت.

* له‌ڕێگه‌ی نینۆك خواردنه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كانی ژێۆ نینۆك ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ناو ده‌م، كه‌ ئه‌مه‌ش تووشی كۆكه‌ و هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسییه‌كانی ترت ده‌كات.

* ده‌بێته‌ هۆی لاربوونی ددانه‌كانی پێشه‌وه‌.

* ده‌ست و په‌نجه‌ و نینۆك هۆكاری جوانی كه‌سه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت بۆ خانمان، به‌ڵام ئه‌و خووه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناشرینبوونی.

* به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نینۆكیان ده‌خۆن ئاگایان له‌ ده‌وروبه‌ریان نامێنێت و هه‌میشه‌ خه‌یاڵیان ده‌ڕوات.
هه‌ربۆیه‌ ده‌توانیت خۆت له‌و خووه‌ دووربخه‌یته‌وه‌ به‌م چه‌ند رێگه‌یه‌:

به‌كارهێنانی بۆیه‌ی له‌ماعی كه‌ هیچ ره‌نگێكی نییه‌و بۆنی ناخۆشه‌و پیاوانیش ده‌تواننن به‌كاریبهێنن، تا به‌وهۆیه‌وه‌ نه‌توانین نینۆكت بخۆیت.

زۆر بیرمه‌كه‌ره‌وه‌و خۆت سه‌رقاڵ بكه‌ به‌ وه‌رزشكردن و موزیك و كاری رۆژانه‌ی خۆته‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved