سه‌لما حایك ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكا، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی لوبنانه، به بۆنه‌ی 53 ساڵه‌ی له‌دایكبوونییه‌وه ئاهه‌نگی گێڕا، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه وێنه‌یه‌كی خۆی به جلوبه‌رگی مه‌له‌وه بڵاو كرده‌وه‌و له رێگه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌شیدا جوانی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه. له وێنه‌كه‌دا سه‌لما حایك زۆربه‌ی له‌شولاری رووته‌و له ژێر وێنه‌كه‌شدا نووسیویه‌تی: به‌ڵێ بووم به 53 ساڵ. سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی زۆر‌و كاریگه‌رییه‌كانیشی له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی سه‌لما ده‌ڵێ: قورسترین شت له‌م ته‌مه‌ندا ئه‌وه‌یه كه چاوم كز بووه‌و وام لێهاتووه كه ناچارم بۆ خوێندنه‌وه به‌رده‌وام چاویلكه له چاو بكه‌م. سه‌لما حایك له مه‌كسیك له‌دایك بووه‌و له ئه‌مریكا داده‌نیشێت، به‌ڵام به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانیه‌و له بواری سینه‌ماشدا ساڵی 2003 له فیلمی (فریدا)دا خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت‌و له چه‌ندان فلم‌و زنجیره درامای ئه‌مریكی‌و مه‌كسیكیشدا رۆڵی بینیوه.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure