بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ره‌هه‌ف‌و دانێلای كچه‌زای هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژی لوبنانی هه‌رای نایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر‌و هه‌وادارانی هه‌یفا ده‌ڵێن: ئه‌و كچه بچكۆلانه‌یه سه‌ر نه‌نكیان داوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌یفا وه‌هبی زۆر له‌یه‌ك ده‌چن. ره‌هه‌ف‌و دانێلا كچی زێنه‌ب فه‌یازن‌و زێنه‌بیش كچی هه‌یفایه، هه‌رای ناو جه‌ماوه‌ر له‌و كاته‌وه دروست بوو كه زێنه‌ب وێنه‌ی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه‌و كۆمێنتێكی زۆری بۆ چوو كه باسیان له لێكچوونی منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌یفا وه‌هبی ده‌كرد. به‌ڵام هه‌یفا له‌و هه‌رایه‌دا هیچ به‌شدارییه‌كی نه‌بوو، ئه‌وه‌ش بووه جێگه‌ی پرسیار لای جه‌ماوه‌ر‌و لایه‌نگره‌كانی، سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندی هه‌یفا وه‌هبی به كچه‌كه‌یه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه كه زێنه‌بی كچی، ماوه‌یه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له دایكی نزیك بێته‌وه، به تایبه‌ت له‌م دواییانه‌دا كه باری ته‌ندروستی كه‌مێك تێكچووبوو.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure