8/9/2019 11:13 PM

پرۆژەی بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی نەتەوەیی كورد راگەیەنرا

پڕۆژەی بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی نەتەوەیی كورد لە سلێمانی راگەیەنرا كە تێچووەكەی لەلایەن ئەمریكاوە دابینكراوەو لە پرۆژەكەشدا چەندین هەزار كتێب و وێنەو فایلی ڤیدیۆیی و دەنگی ئەرشیف دەكرێن.

لەبارەی پرۆژەكەشەوە، ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی_كوردستان و مەزهەر خالقی بەڕێوەبەری ئینستیوتی كەلەپوری كورد ئامانجی پرۆژەی بەدیجیتاڵكردنی ئەرشیفی نەتەوەیی كوردیان لە شاری سلێمانی راگەیاند.

كونسوڵی ئەمریكاو مەزهەری خالقی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیاندا ئاماژەیان بەوەشدا ئەو پڕۆژەیە ئاسانكاری زۆر بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر نەتەوەیی كورد دەكات.

تێچوی پرۆژەكە 150 هەزار دۆلارەو لەلایەن كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكاوە لە هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دەكرێت بە مەبەستی پاراستن و مانەوەی كەلەپوری كورد لە ئێستاو داهاتوودا. 

لە پرۆژەكەشدا 15 هەزار كتێب و 23 هەزار فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی و سێ هەزار وێنەی كلتوری كوردی لەخۆدەگرێت و بە شێوەی دیجیتاڵی ئەرشیف دەكرێن و دەتوانرێت لەڕێییەوە دەستبكەوێت و بۆ توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی زانستنی سوودی لێوەربگیرێت.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved