"رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF وتی: هاوكارانی ئێمه نزیكه‌ی 250 فیلم له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه‌و ئه‌و فیلمانه‌ی كه دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی به دیجیتاڵی بوون و هه‌بوونی ژێرنووسیان بوو، كۆیانكردۆته‌وه. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، یه‌كێك له به‌شه نوێیه‌كانی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ وه‌ڕێخستنی كتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌كانی منداڵ و مێرمنداڵه كه خراوه‌ته‌به‌ر ده‌ستی میوانه‌كان و سه‌رمایه‌دانه‌رانی بیانی. "رائید فه‌ریدزاده" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ، سه‌باره‌ت به كتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان وتی: ئه‌مساڵ به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و تێڕوانینه نوێیه‌ی كه ده‌بیری به‌ڕێزی فێستیڤاڵ به مه‌به‌ستی ناساندنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بۆ بازاڕی جیهانی بوویان، هاوكارانی ئێمه نزیكه‌ی 250 فیلم له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاندو ئه‌و فیلمانه‌ی كه خاوه‌نی دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی به دیجیتاڵی بوون و هه‌بوونی ژێرنووسیان بووه، كۆیانكردۆته‌وه‌و ئه‌وانه‌یان له چوارچێوه‌ی كتێبخانه‌ی پسپۆڕانه‌ی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵدا به میوانه‌كانی بیانی ئێمه كه كڕیاره‌كانی پسپۆری ئه‌م بواره له جیهاندان و بۆ فیستیڤاڵه‌كه بانگهێشتكراون، ئاراسته ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئامانج له‌م كتێبخانه‌یه، ئاراسته‌كردنی فیلمه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی وڵاته‌كه‌مانه كه ره‌نگه ئیمكانی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كان و بازاڕه‌كانیان نه‌بووه، یان ته‌نانه‌ت فیلمه‌كانی سه‌ركه‌وتووی فیستیڤاڵ بوون و ئیمكانی به‌شداریكردنی ئه‌وانه له بازاڕه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه‌و ئه‌وانه نه‌كه‌وتوونه‌به‌ر سه‌رنجی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كان، پلاتفۆڕمه‌كانی ئینته‌رنێتی و سه‌رمایه‌دانه‌رانی پسپۆری ئه‌م بواره. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له ئامانجه‌كانیش سه‌رمایه‌دانانه كه به گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنه‌رانی وڵاتانی دیكه‌ش دێته‌دی. فه‌ریدزاده سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی كاركردی ئه‌م كتێبخانه‌یه وه‌بیریهێنایه‌وه: ئه‌و فیلمانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی پلاتفۆرمێكدا ئاراسته ده‌كرێت و یه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیزاینی بۆ كراوه. به‌ر له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ، لیستی فیلمه‌كان بۆ میوانه‌كان نێردراوه‌و ئه‌وان ده‌توانن فیلمه‌كان هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌ها له هۆڵی هۆتێل كه‌وسه‌ری ئیسفه‌هان شوێنێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیزاینی بۆ كراوه كه میوانه‌كان له‌وێشه‌وه ده‌توانن زانیارییه‌كان وه‌ربگرن. پاشان ئه‌و كه‌سانه‌ی فیلمه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن له‌لایه‌ن هاوكارانی ئێمه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ران و سینه‌ماكاران په‌یوه‌ندی ده‌گرن. ئه‌و سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی دیكه‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فیستیڤاڵه رایگه‌یاند: له به‌شی كارگه‌كاندا، ئه‌و كارگه‌و وۆركشۆپانه‌ی كه سه‌رنجڕاكێشتر بوون و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی نێوان به‌شه‌كان بوون، بۆ ئێمه له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌دا بوون. هه‌روه‌ها په‌نێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بۆ یه‌كه‌مینجار له فیستیڤاڵ دابینكراوه كه نوێنه‌رانێك له وڵاتانی سێربستان، پاكستان، روسیا، كۆریای باشوور‌و توركیا به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و به‌رهه‌مگه‌لی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران له‌بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا ئاماده ده‌بن. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌نێلانه به‌ڕێوه‌چوو كه پێشوازییه‌كی باشی به‌دواوه بوو و بابه‌تگه‌لێكی به‌كارهێنراوی یه‌كجار زۆر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاراسته‌كرا. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م فێستیڤاڵه رایگه‌یاند: هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی روتین و ئاسایی هه‌موو ساڵه‌ی فێستیڤاڵ وه‌كو ده‌سته‌ی داوه‌ری، سیفێژو هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی داوه‌ری خه‌ڵاتی یونیسێف له ده‌ستووری كاری ئێمه‌دا هه‌یه. فه‌ریدزاده رایگه‌یاند: رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان یونیسێف و وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بوونی هه‌یه كه له‌و چالاكییانه‌ی كه له‌پێناو ئامانجه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌دایه، پاڵپشتی ده‌كات و هه‌روه‌ها ئۆڵه‌مپیادیش یه‌كێكه له‌م بابه‌تانه‌و ئه‌و خه‌ڵاته‌ی له‌لایه‌ن یونیسێف پێشكه‌شده‌كرێت، به‌شێكه له‌م هاوكارییانه كه بڕیاردراوه بێجگه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ، له درێژایی ساڵیش‌دا ده‌رێژه‌ی هه‌بێت. هه‌روه‌ها وه‌بیری هێنایه‌وه: ساڵی یه‌كه‌می كتێبخانه‌ی دیجیتاڵی فیلمه‌كانه‌و هه‌میشه ده‌ستپێكردن، كه‌مێك سه‌خته. به‌ڵام ئه‌م پلاتفۆڕمه وه‌كو یه‌ك زاكیره‌و یاده‌وه‌ری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ بوونی هه‌یه كه ده‌بێ له درێژایی ساڵدا چاودێری بكرێن و دیجیتاڵ سازی و ژێرنووسكردنی ئه‌وانه ئه‌نجامبدرێن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خه‌زێنه‌یه بۆ ساڵه‌كانی دواتر زیاتر بكرێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure