وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه هیچ حاڵه‌تێكی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تۆمار نه‌كراوه. بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: دەستمانکردووه بە جێبەجێکردنی هەڵمەتی شوشتنی ئاژەڵ و رشاندنی شوێنی ئاژەڵەكان دژ بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون. مایەی خۆشحاڵیيە ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمارنەكراوە، بەڵام خۆپارێزی و ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشيیە دەستمان بە هەڵمەتەكە كردووە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: لە یەکەم وێستگەدا لە گوندی باغەمرەی شەهاب لە دەشتی هەولێر لەگەڵ تیمەکان بووین بۆ دەستپێکردن بەو هەڵمەتە. کە زۆر گرنگ و پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی کوردستانیان و سامانی ئاژەڵ. هەڵمەتەكە لە سەرتاسەری كوردستان دەستیپێكردووە، هەرچەندە ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشيیە لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە، لە ساڵی رابردوودا ئەو نەخۆشیيە هەبووەو هەندێك حاڵەت تۆماركراون. باسی له‌وه‌ش كردووه: وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی 430 ملیۆن دیناری تەرخانكردووە بۆ كڕینی دەرمان و ئەو پێداویستیانەی لەو هەڵمەتەدا بەكاردەهێنرێن. تای خوێنبەربوون نەخۆشیيەكە لە ئاژەڵدا دروستدەبێت و بەهۆی قڕنەیەكەوە دەگوزارێتەوە بۆ مرۆڤ كە نەخۆشییەكی كوشندەیە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure