ساڵانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌راسیمی كێبڕكێی شاجوانانی جیهان له وڵاتانی جیاجیا ئه‌نجامده‌دات. ئه‌مسال كێبڕكێكه له شاری په‌نجابی هیندستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت به به‌شداری 40 وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهان و ده ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له 1-11-2019 تا 10-11-2019 و جاسمین كچه كوردی دانیشتووی شاری ئه‌ده‌لایدی ئوسترالیا به ناوی كوردستانه‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌شداریكردنی ئه‌م كێبڕكێیه‌ی به‌ده‌ستهێنا. جاسمین ئه‌رده‌لان حه‌مه‌د كه له شاره‌كه‌ی حاجی قادری كۆیی له‌دایكبووه‌و له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئوسترالیا‌و خاوه‌ن چه‌ندین بڕوانامه‌یه وه‌ك به‌كالۆریۆس له كاروباری حكومه‌ت و ئیداره‌ی گشتی هه‌روه‌ها ماسته‌ر له یاسا‌و دیپلۆما له ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردن، جاسمین ته‌نانه‌ت له‌بواره جیاجیاكانی تریش خزمه‌ت پێشكه‌شده‌كات وه‌ك كاری ته‌رجه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه ده‌گه‌نه ئوسترالیا‌و كاری خێرخوازی بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندام و به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه. له چاوپێكه‌وتنێكدا جاسمین زۆر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی و وتیه‌تى شاجوان ته‌نها بۆ ناو نییه، به‌ڵكو له سه‌ركه‌وتنمدا هه‌وڵده‌ده‌م یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌و منداڵه شه‌هیدانه بده‌م له‌بواری خه‌مۆكی و نه‌خۆشیيه ده‌روونیيه‌كان و ڕێوشوێنی گونجاو و باری ژیانی ته‌ندروستیان بۆ دابینبكه‌م. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌شداربوونی له‌م كێبڕكێیه‌دا جاسمین وتیشی: ده‌مه‌وێت بیسه‌لمێنم بۆ ژنان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن مناڵیشن هه‌موو كات گونجاوه بۆ خزمه‌تكردن و كۆڵنه‌دان منیش دایكم و كچێكیشم هه‌یه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure