9/9/2019 11:50 PM

بەنی ئادەم لەسلێمانی نمایشدەکرێت

بڕیارە رۆژی 27/9/2019 لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، شانۆگەری (بەنی ئادەم) نمایشبکرێت.

ئەم شانۆییە ‎دەرهێنانی ژیر ناشادەو هەریەکە لە (‎سانا ئەبوبەكر ‎محەمەد، هوشیار ‎سەروەر، نەهرۆ ‎كارڤین محەمەد) ‎ڕۆڵی تێدا دەبینن.

‎بۆ نووسینی تێكستی ئەم بەرهەمە هونەرییە سوود لە تەورات و هەندێك لە شیعرەكانی داستان بەرزان ‎وەرگیراوە.

دەربارەی ئەم شانۆگەرییە، ژیر ناشاد وتی: مەبەستمە لێرەدا چەند سەرنجێكم هەبێت لەسەر شانۆی بەنی ئادەم، ‎شیعرەیەت، جەستە، وتاری ‎بوونی چوار ئەكتەر، ‎بوونی دیكۆر ‎وامان لێئەكات كە بڵێن ئێمە لە قۆناعێكی نۆێترداین و جیاوازتر لەهەر گروپێكی تر تێگەیشتنی خۆمان پشان ئەدەین، سەبارەت بەو پرسیارانەی كە ئەكرێن، لە ئەمڕۆماندا، ئەو پرسیارانەی وامان لێدەكات لە كوێدا وەڵامان دەستبكەوێت، بەڕووی چ ئاڕاستەیەك ئەمانبات، سوودوەرگرتن لە پەیمانی كۆن و (پەڕتووكی پەیدابوون) وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەیە كە ئەكرێت، چۆن دروستبوون ‎ئایا مرۆڤ لە چاوەڕوانیدایە، یاخود مەحكومە بە تەنیایی.

وتیشی: ‎ئەركی هونەرمەندیش ئەوەیە كە پرسیار بكات و وەڵام بداتەوە، تێبگات چۆن وابكەین لە دنیای ئەمڕۆماندا بینەر ئاشنای هۆڵەكان بكەینەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved