زانا سویدییه‌كان دۆزینه‌وه‌ی خانه‌یه‌كی نوێی ژێر پێسیتیان ڕاگه‌یاند كه وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به ئازار بكات، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازاری درێژخایه‌ن. تیمێكی توێژه‌ره‌وه‌ی په‌یمانگای (كارولینسكا) له سوید ئه‌ندامێكی گه‌وره‌یان له‌ژێر پێستدا دۆزییه‌وه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وت ئه‌و خانه گه‌وره‌یه وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به ئازار بكات، ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه ڕیشاڵه ده‌مارییه‌كانی ژێر پێست به‌رپرسن له‌هه‌ڵگڕتنه‌وه‌ی ئاگاداركه‌ره‌وه نا ئاسوده‌كه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان، وه‌ك هه‌ڵچه‌قینی ده‌رزی یان هه‌رشتێكی تیژ له پێست و گورز و زه‌بره‌كان كه به‌ر پێست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام تیمه سویدییه‌كه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه نوێیه كه زۆرتر له تۆڕێك ده‌چێت وا له مرۆڤ ده‌كات له‌كاتی زه‌بره‌كان كه به‌ر پێست ده‌كه‌وێت هه‌ست به ئازار بكات. به‌پێی ڕونكردنه‌وه‌ی تیمه‌كه خانه‌كانی ژێره‌وه‌ی پێست به پێكهاته‌ی وه‌ك موی سه‌ر ده‌وره‌دراون و هه‌ستیارن به ئاگاداركه‌ره‌وه ده‌ره‌كییه‌كان، كاتێكیش له تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا ئه‌و خانه تۆرییانه‌یان له چه‌ند مشكێكی تاقیگه‌دا به‌ست، مشكه‌كان هه‌ستیان به ئازار كرد. توێژه‌ره‌وه‌كان هیواخوازن ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یان یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌ئازاره درێژخایه‌نه‌كان كه بۆخۆی له‌دوا جاردا ده‌بێته ڕێخۆشكه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌رمانی نوێ بۆ یارمه‌تیدانی ملیۆنه‌ها نه‌خۆش له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه به ده‌ست ئازاری درێژخایه‌نه‌وه ده‌ناڵێنن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دكتۆر (پاتریك ئۆرنفوس)ی پرۆفیسۆر‌و سه‌رۆكی تیمی توێژه‌ره‌وه‌كه وتی» توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه هه‌ستكردن به ئازار ته‌نها له ڕیشاڵه ده‌مارییه‌كانی پێستدا نییه، به‌ڵكو له‌و ئه‌ندامه هه‌سته‌وه‌ره شێوه تۆڕییه‌دایه كه به‌م دواییه دۆزیمانه‌وه». ئه‌و پڕۆفیسۆره وتیشی « له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه تێگه‌یشتنمان بۆ میكانیزمه‌كانی خانه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی له‌ش ده‌گۆڕێت و ڕه‌نگه خاڵێكی زۆر گرنگیش بێت بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ئازاره درێژخایه‌نه‌كان». سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure