پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ساڵی(2019) قازانجی بازاڕی یارییه كۆمپیوته‌رییه‌كان بگاته (152.1) ملیار دۆلاربه‌پێی ڕاپۆرتێكی ته‌كنه‌لۆژیی نیوده‌وڵه‌تیی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بازاڕی یارییه كۆمۆمپیوته‌رییه‌كان له جیهاندا تا كۆتایی ئه‌مساڵ(2019) بگاته (152.1) ملیار دۆلار و كه به به‌راوورد به‌ساڵی ڕابردوو جیاوازیی قازانجه‌كه(9.6) ملیار دۆلاره ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه وه‌به‌رهێنان له‌بواری یارییه كۆمپیوته‌رییه‌كان له داهاتوودا بگاته چه‌ند هێنده‌ی دیكه. پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌دان كه سه‌رجه‌می فرۆشتن له بازاڕی یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كان زیاتری بۆ ئه‌و یارییانه بووه كه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن و ئامێره گه‌رۆكه‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌وه له‌لایه‌ن به‌كاربه‌رانه‌وه كڕدراوه و دابه‌زێنراوه. له‌مباره‌یه‌وه( تك كرانش) پسپۆڕ له بواری ته‌كنه‌لۆژیا له ئه‌ڵمانیا وتی» ئه‌و یارییانه (33%)ی كۆی ئه‌و به‌رنامانه‌یه كه له‌سه‌ر ئامێره زیره‌كه‌كان داده‌به‌زێنرێت و (74%)ی پاره‌ی به‌كاربه‌ران بۆ ئه‌و جۆره به‌رنامانه‌یه» چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی (3.4) ملیار كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا لانی كه‌م یارییه‌ك یان دوو یاریی یان زیاتریان دابه‌زێنن، ئه‌مه‌ش ده‌كاته سێیه‌كی دانیشتوانی جیهان. هه‌روه‌ها (50%) به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و به‌رنامانه یاری ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و جۆره به‌رنامه‌ی یارییانه زۆر هه‌واداری هه‌بێت كه ده‌گاته‌وه به‌وانه‌ی هه‌واداری به‌رنامه مۆزیكییه‌كانی ( سپۆتفای) و ( ئه‌پڵ میوزیك) ن، له‌ڕیزبه‌ندی زۆرترین به‌كاربه‌ریشدا ده‌چنه ڕیزبه‌ندی دووه‌مه‌وه له‌دوای ئه‌وانه‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن ، ئه‌ویش له‌ڕووی زۆریی ئه‌و كاته‌ی ده‌یبه‌خشن به یارییه‌كان. توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیش ده‌ریخستووه، له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك بۆ مۆبایل و یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كانی ته‌رخان ده‌كه‌ن زۆرتره له‌و كاته‌ی به‌دیار سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه به‌سه‌ری ده‌به‌ن، به شێوه‌یه‌ك به تێكڕایی كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن له ڕۆژێكدا (10) خوله‌ك كه‌متره له‌و كاته‌ی بۆ یارییه كۆمپیوته‌ریی و ئه‌لكترۆنییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و ماوه‌یه تا ساڵی 2021 بگاته (30) خووله‌ك. سه‌رچاوه : ڕویته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure