سازی هێلكه له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته داده‌نرێت، هه‌روه‌ها سازی هێلكه بگونجێنه له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌ی كوڵاو یان سه‌وزه‌ی زه‌ردكراو. دروستكردنی ئه‌م سازه زۆرئاسانه چونكه كه‌ره‌سته‌ی كه‌م پێویسته‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاماده ده‌كرێت. كه‌ره‌سته‌كان: 4 هێلكه تۆره‌ش رۆنی زه‌یتون خوێ نیسكی خڕ ئاوی لیمۆ شێوازی ئاماده‌كردنی: 1-ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ رۆنی زه‌یتون به‌هێواشی تێكه‌ڵبكه، دواتر زه‌ردێنه‌ی هه‌ر 4 هێلكه‌كه به‌كوڵاوی تێكه‌ڵبكه‌و جوان تێكیبده. 2-تۆڕه‌شه‌كه‌ش به‌وردی بجنه‌و تێكه‌ڵبكه‌و كه‌مێك خوێی تێبكه. 3-به‌شه سپییه‌كه‌ی هێلكه كوڵاوه‌كان به‌كه‌رتی گه‌وره قاشبكه، به‌وشێوه‌یه‌ش تێكه‌ڵی سازه‌كه‌ی بكه. 4-بۆ خۆشكردنی تام و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی سازی هێلكه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ربخه‌یت، كه‌مێك نیسكی خڕ به‌كۆڵاوی تێكه‌ڵی سازه‌كه بكه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure