10/9/2019 11:45 PM

له‌باره‌ی دڵه‌كزه‌وه‌

هه‌موومان توشی دڵه‌كزه‌ بووین و بارودۆخێكی ناخۆش دروستده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی بێزاریمان، بۆ رزگاربوون له‌و بارودۆخه‌ پزیشكان چه‌ند رێنماییه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌وانه‌ی زووزوو توشی دڵه‌كزه‌ ده‌بیت، ئه‌وا ده‌توانیت جێبه‌جێیان بكه‌یت تا به‌دووربیت له‌توشبوون به‌ دڵه‌كزه‌.

* كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی مادده‌ی كافاینی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان.


* كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی له‌گه‌نم دروستده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ناو رۆندا سوورده‌كرێنه‌وه‌. هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی مزره‌مه‌نییه‌كان.


* زووزوو ئاو بخۆره‌وه‌، بنێشت بخۆ، له‌سه‌رخۆ نان بخۆو باش بیجو.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved