قوربانیانی جگەرەی ئەلیکترۆنی روو له زیادبوون ده‌كات و ئه‌مریكا داوای لە هاووڵاتیان كردووه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی سییه‌كان، خۆیان لە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەدوور بگرن چونكه مردن تۆمارکراوه. بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئه‌لحوره، تائێستا تەنها لە ئەمریکا (450) کەس بەهۆی کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دووچاری نەخۆشی توندی سییەکان بوونەتەوەو ژمارەكه‌ش روو له زیادبوون دەکات. له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌مریكا هۆشیاریان ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به هاووڵاتیان داوه كه ده‌بێته هۆی توشبوون به نەخۆشی توندی سییەکان. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا، داوای لە هاووڵاتیان كردووه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانی سییه‌كان، خۆیان لە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەدوور بگرن له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستده‌كات. سایتی ئه‌لحوره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه؛ له سێ مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی زیانه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مریكا جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كاريده‌هێنن زیاتر له نۆ ملیۆن كه‌سن كه (3.6) ملیۆنیان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18-20) ساڵه. زۆر کەس بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەبری جگەرەی ئاسایی بە تەندروستتر دەزانن، بەڵام هەندێک لە شارەزایان پێیانوایە کاریگەرییە خراپەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی هێواش هێواش دەردەکەون و ئەویش هیچی کەمتر نییە لە زیانەکانی جگەرەی ئاسایی. خاك - س: په‌یجی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure