10/9/2019 11:59 PM

10 هۆكاری سەرەكی بۆ گەشتكردن بە تەنها

زۆربەی مرۆڤەكان ئەوە هەڵدەبژێرن بەكۆمەڵ یان دوو كەس پێكەوە گەشت بكەن، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن كە گەشتكردن بەتەنها تایبەتمەندی خۆی هەیە، بینینی شوێنی گەشتیاری بۆ یەكەمجار یان لەكاتێكدا لەشارێكی جیاوازدا خۆت دەبینیتەوە هەستێكی تایبەتت لا دروستدەكات، لەكاتێكدا بەكۆمەڵ گەشت دەكەیت دەبێت گرنگی بەبۆچوونی یەكتر بدەن و هەروەها بەرپرسیاریەتی ئەوانەی تر هەڵبگریت، بەڵام كە بەتەنها لەشوێنێكی گەشتیاریدا خۆت دەبینیتەوە تەنها گرنگی بەخواست و ئارەزووەكانی خۆت دەدەیت.

ئەم 10 خاڵەی خوارەوە تیشك دەخاتەسەر هۆكارەكانی گەشتكردن بە تەنها.

1- لەكاتێكدا بەتەنها گەشت دەكەیت، كاتی گونجاوت بەدەستەوەیە گرنگی بەناسینی كەسایەتیت بدەیت.

2- كەسی ترت لەگەڵ نیە تا مامەڵە لەسەر حەزەكانت بكەیت و رازیان بكەیت لەگەڵت بن بۆ ئەو شوێنانەی كە خۆت حەز دەكەیت.

3- لەكاتێكدا بەتەنهایت و لەسەر رێگا توشی هەر ناخۆشیوەك دەبیت، بۆ تاقیكرنەوە گرنگە تا بزانیت دەتوانیت بەتەنها چارەسەری ناخۆشییەكان بكەیت.

4- بەپێی خواستی خۆت شوێنە گشتییەكان هەڵدەبژێریت بۆ حەسانەوە.

5- بەتەنها گەشت بكەیت بۆ ۱ رۆژیش روبەڕووی مامەڵەكردن نابیتەوە، هەموو كاتەكانت بەدڵی خۆت بەسەردەبەیت و هەر خۆت بڕیار دەدەیت.
6- هێزو بوێری تازەت لا دروستدەبێت تا بۆ یەكەمجار شوێنی جیاواز ببینیت.

7- بەتەنها زۆرترین كات هەست بەخۆشی دەكەیت، هەروەها كەیف و سەفات دەبێت.

8- بەتەنها ئاسانتر پەیوەندی لەگەڵ كەسانی تر دروستدەكەیت.

9- لەكاتی گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە، تۆ تاكە كەسیت كە باسی گەشتكردنەكەت دەكەیت.

10- هەستێكی تایبەتت لا دروستدەبێت بەهۆی ئەوەی كە بەتەنها توانای گەشتكردنت هەیە، لەهەمانكاتدا هەست بەئازادی دەكەیت.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved