كتێبێكی نوێ نووسەر و شاعیر‌و مامۆستای زانكۆ ملكۆ ئه‌حمه‌دە.نووسەر لە پێشە كی كتێبەكەیدا نووسیویەتی: ئاشكرایه كه هه‌ر ژانرێكی ئه‌ده‌بی, له شوێن و كاتێكی دیاریكراودا دێته ئه‌فراندن و پاشان به هه‌موو دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه، هایكو یه‌كێكه له‌و ژانرانه‌ی كه له ساڵی 1982 شاعیری گه‌وره (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) هێناویه‌تیه ناو جوگرافیای بێژه‌ی كوردییه‌وه، به‌ڵام رۆشنبیران و نووسه‌رانی كورد، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان به‌م هونه‌ره شیعرییه نه‌دا، تاوه‌كوو كۆتایی ده‌یه‌ی دووه‌می دوو هه‌زاره‌كان، وه‌ك كارێزێك له‌ژێرخاكی ئه‌ده‌بی كوردییدا به بێده‌نگی هه‌ڵده‌قوڵا، ده‌مێكه بیرم له‌وه كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌م فۆرمه شیعرییه ناسكه‌وه بنووسم و خوێنه‌ری كوردی پێ ئاشنا بكه‌م، به‌ڵام مه‌خابن له‌به‌ر دره‌نگ په‌یدابوونی شیعری ئازاد و درێژه‌كێشانی جێگیربوونی له ئه‌ده‌بی كوردیدا، فۆرمه ژاپۆنییه‌كان نه‌یانتوانی جێگه‌ی خۆیان له دڵی خوێنه‌ری كورددا بكه‌نه‌وه، چونكه هێشتا شه‌ڕی كۆن و نوێ یان كلاسی و نوێگه‌ری له لوتكه‌دا بوو، خۆ مامۆستا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه هه‌وڵی نووسینی ئه‌م فۆرمانه‌ی داوه، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌شیوه‌یه‌كی چڕ كاری له‌سه‌ر بكات، به بۆچوونی من هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زایه‌قه‌ی ئه‌ده‌بی خوێنه‌ری كورد، له‌و كاته‌دا و سه‌رقاڵبوونی هه‌ڵمه‌ت به چه‌سپاندنی دیدگای خوێنه‌ر، سه‌باره‌ت به شكاندنی رێسای كێش و سه‌روا و عه‌رووزی كلاسیك، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بوونی سه‌رچاوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر مێژوو و چه‌مكی هایكو به زمانی عه‌ره‌بی، ئاسته‌نگێكی تربوو له‌به‌رده‌میدا، چونكه خودی عه‌ره‌به‌كان ئه‌وكات – له حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا- ته‌نها چه‌ند وتارێكی ئینگلیزییان وه‌رگێرابووه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، كه له په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست تێپه‌ڕیان نه‌ده‌كرد. بۆیه ئێمه له كۆتایی ساڵی 2017 دا قۆڵمان لێ هه‌ڵماڵی و یه‌كه‌م هه‌نگاومان دامه‌زراندنی (یانه‌ی هایكوی كوردی) بوو، كه به‌لێشاو شاعیره لاوه‌كان ده‌بوونه ئه‌ندام و وه‌ك ئه‌زموونێكی نوێ رۆژانه ده‌یان ده‌قیان بۆ په‌یجی یانه ده‌نارد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژانه چه‌ندین وتار و نووسینی ره‌خنه‌یی بڵاوده‌كرایه‌وه بۆ به‌رچاوڕوونیی خوێنه‌ران وهایكونووسان. ئه‌م كتێبه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێوه‌دایه، ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به شیعری هایكو، كه له دووتوێیدا چه‌كه‌ره‌كردن و سه‌رهه‌ڵدان و پێناسه‌ی ئه‌م فۆرمه نوێیه‌ی له‌خۆگرتووه، له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا به چڕی باس له مێژووی زمان و ئه‌ده‌بی ژاپۆنی و تیۆری ئیستاتیكا (وابی سابی)ی ژاپۆنی كراوه، هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته سه‌ر سه‌ره‌تای په‌یدابوونی هایكو لای گه‌لانی تری دنیا، وه‌ك ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌وروپییه‌كان و فارسه‌كان و عه‌ره‌به‌كانیش، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ژێده‌رێكی گرینگ و به‌پێزه بۆ لێكۆڵه‌ران و توێژه‌رانی ئه‌كادیمی، چونكه زانیارییه‌كانی ناو كتێبه‌كه، پشتی به سه‌رچاوه‌ی زۆری باوه‌ڕپێكراو به‌ستووه و به‌شێوه و ته‌كنیكی ئه‌كادیمی نووسراوه. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه، خوێنه‌ر نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هایكوناس، به‌ڵكو ده‌بێته خاوه‌ن زانیارییه‌كی چڕ سه‌باره‌ت به ئه‌لفوبێی ژاپۆنی و سه‌رده‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ژاپۆن، و دیارترین شاعیران و رێبازه ئه‌ده‌بی و قوتابخانه شیعرییه‌كان، بگره ئیتر شتێك نه‌ماوه له‌م كتێبه‌دا باس نه‌كرێت، ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به هایكوی كوردییه‌وه هه‌یه، لێره‌دا به وردیی باسكراوه، جگه له‌وه باس له (یانه‌ی هایكوی كوردی) و ئه‌ندامه‌كانی و به‌رهه‌مه‌كانیان كراوه، كه له‌كۆتایی كتێبه‌كه‌دا پانتاییه‌كی باش ته‌رخان كراوه بۆ ده‌قی زیاتر له (30) هایكونووسی دیاری كورد، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌نتۆلۆجیایه‌ك توێژه‌ران سوودی لێ ببینن، و خوینه‌رانیش بتوانن چێژی لێوه‌رگرن، چونكه ده‌قه‌كان فره‌بابه‌تن و تیایاندا باس له جوانیی سروشت و ژن و هه‌سته‌كان و زۆر شتی دیكه‌ی وه‌كو پۆڕنۆ و جه‌نگ و نه‌هامه‌تیش كراوه. به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه ببێته سه‌ربارێكی پۆزه‌تیڤ بۆ كتێبخانه‌ی كوردی، به‌تایبه‌ت كتێبخانه‌ی ئه‌ده‌بی، دڵنیاشم هیچ كارێك نییه كه ئه‌فرێندراوی مرۆڤ بێ و بێ خه‌وش ده‌رچێت، بۆیه پێشوه‌خت داوای لێبوردن له هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك ده‌كه‌م و باوه‌شم بۆ ره‌خنه بونیادنه‌ره‌كانی ئێوه‌ی خوێنه‌ر كردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستی من، شه‌كه‌تبوونی من له‌م كاره‌دا؛ ته‌نها به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن بووه، ئه‌گه‌ر باشمكردووه یان خراپ به هه‌ردوو باردا كرده‌ی خۆمه.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure