11/9/2019 11:44 PM

لە هەولێر 7 كۆگاو ماركێت دادەخرێن

لیژنەی پشكنین و چاودێریی بازاڕ كە لەلایەن قایمقامیەت و پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی ڕێكارییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش، پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ 8 كۆگاو ماركێت ئەنجامدا.

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكان، لەوانە دانانی ئاوی خواردنەوەو خواردنەوە گازییەكان لە دەرەوەی شوێنەكانیان و لەژێر كاریگەری پلەكانی گەرما، (7) كۆگاو ماركێت داخران.

هەر شوێنێك پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێنماییەكان، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتەبەر، كە بریتییە لە داخستنی شوێنەكانیان و سزای پێبژاردن كە لە ملیۆنێك دینار دەستپێدەكات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە كە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر كراوە.

هەروەها هاووڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە، بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سكاڵایانە دەكرێت كە ڕۆژانە ئاراستەی لیژنەكانی قایمقامیەت دەكرێن.

خاك -  راگەیاندنی قایمقامیەتی هەولێر






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved