11/9/2019 11:48 PM

پەتاتەی سەوزبوو مەترسیدارە

لەکاتی هەڵگرتنی پەتاتە بۆ ماوەیەکی زۆر رەنگە رەنگی بگۆڕێت بۆ سەوز، وە ڕەنگە چەند چرۆیەک گەشەبکات لەسەری، لەمکاتەدا سەرەڕای ئەم گۆڕانکاریانە بەکەڵکی خواردن دیت؟ ئەو لایەنە خراپانە چین ئەگەر بەمشێوازە بیخۆیت؟ چۆن بە شێوەیەکی دروست پەتاتە هەڵدەگریت؟

هەندێکجار کاتێک پەتاتە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ماڵەوە دادەنێین ڕەنگەکەی دەگۆڕێت بۆ سەوزێکی کاڵ، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا بەکەڵکی خواردن دیت.

راستە بوونی ئەو رەنگە سەوزە دەگەڕێتەوە بۆ سۆلانین کە ژەهرێکی سروشتییەو راستەوخۆ لەژێر توێکڵی پەتاتەدا هەیە بەتایبەت ئەو پەتاتەیەی کە چرۆی دەرکردووە، سەبارەت بەمە سەنتەرێکی خۆراکی ئەڵمانی هۆشداری دەدات، ئەگەری هەیە ئەو پەتاتەیەی کە بە شێوەیەکی دروست هەڵنەگیراوە ڕێژەیەکی زۆر لە سۆلانینی تیادا بێت، ئەگەر ویستت ئەو سەرکێشییە ئەنجامبدەیت کە پەتاتەی کۆن بخۆیت پیویستە سەرەتا توێکڵەکەی پاکبکەیت و پاشان پێویستە ئەو شوێنانەی چرۆی پێوەیە یان سەوز بووە بە پارچەی گەورە لە ژێرییەوە لێبکرێتەوە.

خواردنی پەتاتە بەبێ ئەوەی توێکڵەکەی لێبکەیتەوە مەترسییەکی زۆری هەیە بەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە سۆلانینی تیادایەو کاریگەرییە خراپەکانی بریتیین لە (ڕشانەوە، سکچوون، ئازاری گەدە).

لە هەمووی مەترسیدار ئەوەیە کە سۆلانین بەرگەی پلەی گەرمی زۆر بەرز دەگرێت و بە کوڵاندن و برژاندن لەناوناچێت، دواتر سەنتەرەکانی خۆراک هۆشداری ئەوە بە هاووڵاتیان دەدەن کە پەتاتە لە شوێنێکا هەڵبگرن کە بەهیچ شێوەیەک ڕووناکی بۆ نەچێت، بۆیە پێویستە پەتاتە لە شوێنێکدا هەڵبگیرێت کە ساردو تاریک بێت، ئەگەر نەتانتوانی ئەمە بکەن باشتروایە بڕێکی کەم بکڕن و زوو بەکاریبهێنن و نابێت بەهیچ شێوەیەک ئەوجۆرە پەتاتەیە بەکاربهێنرێت کە زۆربەی شوێنەکانی سەوز بوون یان چرۆی زۆریان پێوەیە، ئەو ئاوەی ئەوجۆرە پەتاتەیەی پێ دەکوڵێنرێت هیچ سوودی نامێنێت چونکە سۆلانین توانای گواستنەوەی بۆ ناو ئاو هەیە.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved