فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ" له ده‌رهێنانی "توره‌ج ئه‌سڵانی" له به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای جیهان" له حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" نمایش ده‌كرێت. فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ" Gold Runner له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد "توره‌ج ئه‌سڵانی"، له نووسینی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" و "هادی نادی" و له به‌رهه‌مهێنانی "مه‌نسوور سۆهراب پوور" له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به نوێنه‌رایه‌تی له سینه‌مای ئێران و به ئاماده‌بوونی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" و "په‌یام ئه‌حمه‌دی نیا" ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه له دوو سانسی جیاوازدا له‌وانه: كاتژمێر 7ی ئێوارێی رۆژی چوارشه‌مه 11ی سێپته‌مبه‌ری 2019 و هه‌روه‌ها له كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه 12ی سێپته‌مبه‌ری 2019 له به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای جیهان" World Cinema له حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" Duhok له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان نمایشده‌كرێت. "بارهه‌ڵگریی زێڕ" بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه له‌گه‌ڵ فیلم گه‌لێك له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، سوید، ئاڵبانیا، كرۆواسی، كۆزۆڤۆ، جۆرجیا، هه‌نگاریا، توركیا، هۆڵه‌ندا، شیلی، ئاڕژانتین، ئۆكڕاینیا، سوریا، لۆبنان و نیپال ڕكابه‌ری ده‌كات. فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ" كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئاڕت هوود" له ئاستی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه، له یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی "ڕه‌وته نوێیه‌كان" New Currents له بیست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بووسان" Busan له شاری بووسان له وڵاتی كۆریای باشوور نمایشكرا. "تووره‌ج ئه‌سڵانی" كه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن ساڵانێكی زۆره ئه‌زموونی زێڕینی له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرنگی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، به فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ" به شێوه‌ی جیدی هاتۆته ناو بواری ده‌رهێنانه‌وه. حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "دهۆك" له چوارچێوه‌ی فیلمه بڵینده سینه‌ماییه‌كان، كورته فیلم و فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌وانه: به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای جیهان"، به‌شی پێشبڕكێی "سینه‌مای كوردی"، به‌شی "ڕوانینێك به سینه‌مای جیهان"، به‌شی "پانۆڕامای سینه‌مای كوردی"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" و ... له ڕۆژانی 9 تا 16ی سێپته‌مبه‌ری 2019 له هۆڵی "كۆنگره"ی زانكۆی دهۆك و هه‌روه‌ها هۆڵه سینه‌ماییه‌كانی "دهۆك مۆڵ" له شاری دهۆك له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "بارهه‌ڵگریی زێڕ"
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure