11/9/2019 11:57 PM

چەند خواردنێك لە فرۆشگای قوتابخانەكان قەدەغە دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشی خۆراك، چەند خواردنێكی لە فرۆشگای قوتابخانەكانی سلێمانیدا قەدەغەكرد.

بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشی خۆراك، ئەو خواردنانەی كە قەدەغەكراون، ئەمانەی خوارەوەن:

1-شیرو شەربەتی پاكەت
2-بنێشت و نوقل
3-لەفەی خواردنی سوارەكراو (مریشك و پەتاتەو هتد.....)
4-جبس هەموو جۆرەكانى
5-خواردنەوە گازییەكان

سەرەڕای ئەوەی ئەم بڕیارە سوودی تەندروستی بۆ قوتابیان هەیە، بەڵام خاوەنی فرۆشگای قوتابخانەكانی نیگەران كردووە، چونكە بڕیارەكە تەنیا تایبەتە بە پارێزگای سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێم ناگرێتەوە، جگەلەوەش دەستگێڕو ماركێتەكانی دەوروبەری قوتابخانەكان ناگرێتەوە.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved