به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی تیایدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جۆره ماكیاژێكدا ده‌گرن زیان به پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌و له پێشانگای زانیار ده‌ست به‌سه‌ر جۆره ماكیاژێكی جوانكاری خانماندا گیراوه به‌هۆی فێڵكردن و گرانفرۆشی شوێنه‌كه داده‌خه‌ن، له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه به‌ركه‌وتنی به رووناكی ماكیاژه‌كه زیان به پێستی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت. پێشانگای زانیار له كاسۆمۆڵ ئه‌وجۆره ماكیاژه كه له بازاڕ پێیده‌وترێت (ئه‌ساس) كردۆته ناو تیوبێكی شوشه‌و به له‌زگه‌یه‌كی چاپكراو كردوویه‌تی به ماكیاژێكی ماركه‌و به نرخی (25) هه‌زار دینار به خانمانی فرۆشتووه، له‌كاتێكدا نرخه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ته‌نها سێ هه‌زار دیناره، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانی (غش تجاری)یه‌و یاسا سزای خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردووه. له‌رووی ته‌ندروستیشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كارلێك له‌نێوان پێكهاته‌ی ماكیاژه‌كه له‌گه‌ڵ روناكی روونه‌دات كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ر ماكیاژه‌كه كردووه‌ته ناو ده‌فرێكی ره‌نگ ره‌شه‌وه تازیان به به‌كارهێنه‌رانی نه‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام به‌هۆی كردنه ناو تیوبێكی شوشه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌نی پێشانگای زانیار ئۆكسان رووده‌دات و پێستی خانمان توشی حه‌ساسیه‌ت، په‌ڵه، زیپكه‌و سوربوونه‌وه ده‌كات و زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه پێشانگای زانیار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure