د.ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌ك كه ناوی شاخی چاوه. له‌و بابه‌ته‌دا د.ماكۆك هۆكارو چاره‌سه‌رو چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه بڵاوكردووه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌دا له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌وه به‌گشتی ده‌ڵێت: هه‌ندێكجار توێژاڵی ده‌ره‌وه‌ی پێست كه له كیراتین پێكهاتووه زیاد له پێویست گه‌شه ده‌كات و گرێ و گمۆڵ دروستده‌كات، كه هه‌ندێكیان له شاخی ئاژه‌ڵ ده‌چن و زیاتر له كه‌سانی به‌ساڵاچوودا دروستده‌بێت و قه‌باره‌یان جیاوازه‌و نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه نیه‌و مه‌ترسی نیه بۆ سه‌ر كه‌سانی ده‌وروبه‌ر. ده‌شڵێت: ئه‌وجۆره شاخانه‌ی كه دروستده‌بن زۆرینه‌یان سه‌لامه‌تن، به‌ڵام هه‌ندێكیان ئه‌گه‌ری هه‌یه بگۆڕدرێن بۆ گرێی شێرپه‌نجه‌یی. هه‌روه‌ها ڕه‌نگیان جیاوازه، له‌وانه‌یه زه‌رد، سپی، قاوه‌یی و یان هه‌ر له ڕه‌نگی پێسته‌كه بێت. ڕوونیشیده‌كاته‌وه: جگه له پێڵووی چاو، ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ندین شوێنی تری جه‌سته دروستببێت، وه‌كو له‌سه‌ر ڕووخسار‌و گوێ و سه‌ر. هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ی پێست كه زۆرتر تیشكی خۆریان به‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆرتر توشی ئه‌م گرێیه ببن. هۆكارو چاره‌سه‌ر: *هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته به‌ته‌واوه‌تی نه‌زانراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆر به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر‌و ڤایرۆسی بالوكه كاریگه‌رییان هه‌بێت. *ته‌مه‌نی سه‌روو 70 ساڵی ئه‌گه‌ری زۆرتره توشببن. *ئه‌وانه‌ی پێستیان ناسك و ته‌نكه ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆرتر توشببن. *پیاوان ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆرتر له ژنان توشببن، چونكه زۆرتر له ده‌ره‌وه‌ن و تیشكی خۆریان به‌رده‌كه‌وێت. د.ماكۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له پێنج حاڵه‌تدا پێویسته به خێرایی سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی چاو یان پێست بكرێت، ئه‌وانیش: 1-ئه‌گه‌ر شاخه‌كه به خێرایی گه‌شه‌یكردو گه‌وره بوو. 2-ئه‌گه‌ر ئازار‌و سوربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو. 3-ئه‌گه‌ر بنكی شاخه‌كه ڕه‌ق و ئه‌ستوور بوو و پێستی ده‌وروبه‌ری تێكه‌ڵبوبوو. 4-ئه‌گه‌ر خوێنبه‌ربوونی له‌گه‌ڵدا بوو. 5-ئه‌گه‌ر له یه‌ك دانه زیاتر بوو. چاره‌سه‌ر بریتییه له نه‌شته‌رگه‌ری و لابردنی شاخه‌كه، دواتر پێویسته بنێردرێت بۆ پشكنین بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی له‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ییه یاخود نا. هه‌روه‌ها دوای لابردنی شاخی پێست، ئه‌گه‌ری هه‌یه جارێكی‌تر دروستببێته‌وه، بۆ ڕێگرتن له دروسبوونه‌وه‌ی باشتره به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر كه‌مبكرێته‌وه‌و كرێمی دژه خۆر به‌كاربهێنرێت. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure