چای سەوز سوودێكی زۆرو جۆراوجۆری هەیە بۆ جوانی و تەندروستی پێست، رۆژ لەدوای رۆژیش سوودی زیاتری ئاشكرا دەكرێت، لەم كۆتاییانەشدا سوودێكی گرنگتری دەركەوت ئەویش بۆ رێگریكردن لە چرچولۆچی پێست و سوتانی چەوری لەش. گرنگترین سوودەكانی: چای سەوز دژی چرچبوونی پێستە، بەهۆی ئەوەی دژە ئۆكسیدە، هەروەها كاردەكات بۆ نەهێشتنی قڵیشاوی و سوربوونەوەو ئاوسانی پێست، بۆیە خواردنەوەی كوپێك چای سەوز رۆژانە یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی پێست بە گەنجی. چای سەوز هۆكارێكی باشە بۆ رێككردنەوەی لەش و پارێزگاری لە جوانی و پێست دەكات و یارمەتی شێداركردنەوەی دەدات. دەبێتە هۆی نوێبوونەوەی پێست و خانە مردووەكانی سەرپێست لادەبات كە هۆكاری سەرەكییە بۆ دەركەوتنی چرچولۆچی پێست. خاك - ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure