فێراری، گەورە کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئیتاڵی، پەردەی لەسەر بەرهەمێکی نوێ لادا. ئەم ئۆتۆمبێلە سەرنجڕاکێشە خاوەنی بزوێنەرێکی 8 سیلەندەرییه به قەبارەی 3.9 لیتر کە لە ڕابردوودا لەسەر مۆدێلی F8 Tributo جێگیر کرابوو. ئەم بزوێنەرە توانای بەرهەمهێنانی 711 ئەسپەهێز وزە و 770 نیۆتۆنمەتر زەبری هەیه. خێرایی F8 سپایدەر لە ماوەی 2.9 چرکەدا ئەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا و ئەوپەڕی خێراییەکەی 340 کیلۆمەترە.
بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە هاوشێوەی بزوێنەری مۆدێلی 488ـی پیستایه و لە مەتریالی سووک بۆ دروست کردنەکەی کەڵک وەرگیراوە و کێشی گشتی ئۆتۆمبێلەکە 1400 کیلۆگرامە. سەقفی ئەم ئۆتۆمبێلە لە ماوی 14 چرکەدا ئەکرێتەوە و دائەخرێتەوە و ئەم پرۆسەیە لە کاتی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلەکەشدا ئەنجام ئەدرێ، بەو مەرجەی خیرایی ئۆتۆمبێلەکە لە 45 کیلۆمەتر تێپەڕ نەبێت.
ئەم بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیای فێراری هەروەها خاوەنی سیستەمی Dynamic Enhancer یا +FDEـیە کە ئەتوانێ به شێوەی ئۆتۆمات دۆخی ستۆپەکان لە کاتی با دانەوە و لە کاتی تێپەڕ کردنی پێچەکانی جادە و هەروەها تەڕ بوونی ڕێگاکاندا، کۆنتڕۆڵ بکات. فێراری دەربارەی نرخ و کاتی ڕەوانە کردنی F8 سپایدەر بۆ بازاڕەکانی جیهان، هیچ زانیارییەکی نەخستۆتە ڕوو.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure