ژیان قوتابخانەیەکی بەردەوامە. هەندێک جار سەر ئەکەوین و هەندێک جاریش شکست ئەهێنین. ئەم هەڵکشان و داکشانانە دواجار ئەبنه وانەیەک و ڕێگای دواڕۆژمان بۆ ڕووناک ئەکەنەوە. ئەبێ هەوڵ بدەین لە کات و ساتی خۆیدا ئەم ئەزموونانە بەکار بهێنین، چون گەر درەنگ بێت ئیتر ئەم ئەزموونانە هیچ سوودێکیان نییه. لە ژێرەوەدا ئاماژە به چەند خاڵ ئەکەین کە ئەتوانێ بۆ تێپەڕ کردنی ژیانێکی باش یارمەتیدەرمان بێت. ١-هەوڵ بدەن به ئاراستەی خۆتاندا بڕۆن خەڵک حەزیان لە هەڵسەنگاندنی کەسانی دەوروبەریانه. ئەم ڕەفتارە ئەتوانێ زەخت بخاتە سەرتان و لە ڕێگای ڕاستەقینەی خۆتان دوورتان بخاتەوە. هەرگیز ئیزن مەدەن قسە و باسی ئاسایی خەڵک ڕوانگەتان بگۆڕێت. ٢-لە کاتی کردەوەدا دوودڵ مەبەن زۆر کەس لە قۆناغی کردەوەدا قاچیان ئەلەرزێت و گومانیان لە سەرکەوتن هەیه. هەر کات هەستتان کرد کاتی کردوەیە، دەست پێ بکەن و نیگەرانی دواهاتەکانی مەبەن. ٣-تەندروستیتان بپارێزن مرۆڤ به گەنجیەتی هەست ئەکات دەرەقەتی هەموو شتێک دێت. بەڵێ وایه. بەڵام ئەم قۆناغە تا سەر نییه و لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن ئەبێ باجی جگەرەکێشان و شەو نەخەوتن و ئەو گشتە زەختەی خستووتە سەر لەشت، بدەیت. هەندێک جار تێچووەکەی لەڕادەبەدەرە. کەوابوو ئاگات لە تەندروستیت بێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure