14/9/2019 09:09 AM

دەست بەسەر جگەری ناتەندروستدا دەگيرێت

ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك جگەری ناتەندروستدا دەگرێت كە بەشێوەی قاچاغ گواستراوەتەوەو لەناو ماڵێكدا بە شێوازێكی ناتەندروست هەڵگیراوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووه: لەپێناو نەهێشتن و بنبركردنی هەموو جۆرە خۆراكێكی زیانبەخش و قاچاغ و ناتەندروست، هێزەكانیان دەستیانگرتووە بەسەر 200 كیلۆگرام جگەری مریشكی ئێرانیدا كە بەشێوەی قاچاغ و ناتەندروست گواستراوەتەوەو لەناو ماڵێكدا لە گەرەكێكی شاری سلێمانی بە شێوازێكی زۆر ناتەندروست هەڵگیراوەو ئامادەكرابوو بۆ ساغكردنەوە لە بازاردا.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەروو: پێش ئەوەی بگاتە بازارو ساغبكرێتەوە دەستگیراوە بەسەر جگەرە ئێرانییەكەداو دوو تۆمەتباریش دەستگیركراون.


خاك - راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved