بۆ شێوازی مه‌یكه‌پ له‌پێشانگای ئێلی ساب، له‌سه‌ر كاتوالك سه‌رنج خراوه‌ته‌سه‌ر ره‌شكردنی چاو و درێژكردنی خه‌تی چاو، ئه‌م شێوازه مهیكهپهش پێیده‌وترێت پونك شیك. له‌گۆڤارێكی هۆڵه‌ندی تایبه‌ت به‌ڕوخساری خانمان، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه شێوازی مه‌یكه‌پی پونك شیك تایبه‌تمه‌ندی شێوه‌ی چاوی پشیله ده‌رده‌خات، كه ئه‌وه‌ش جێگای سه‌رنجه بۆ خانمان و هه‌روه‌ها جوانیشه بۆ ده‌رخستنی چاو له‌ڕوخساردا. پونك شیك له‌لایه‌ن تۆم پێچوخ ده‌ستنیشانكراوه، له‌میدیاكاندا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پایزو زستانی ئه‌مساڵ ئه‌م شێوازه مهیكهپه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ دروستكردنی ئه‌م مهیكهپه، سه‌ره‌تا ئه‌ساسێكی ته‌ڕ به‌كاربهێنه تا هه‌موو پێستی ده‌موچاوت ساف ده‌بێت، بۆ سه‌ركوڵمت ره‌نگێكی كاڵی كرێمی به‌كاربهێنه، بۆ ره‌شكردنی چاوه‌كانت قه‌ڵه‌مێكی ره‌ش به‌كاربهێنه، هه‌روه‌ها ماسكارای ره‌ش به‌كاربهێنه بۆ برژانگت، له‌كۆتاییشدا بۆ لێوه‌كانت ره‌نگێكی كاڵی كرێمی به‌كاربهێنه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure