تایلۆر سویفتی گۆرانبێژ‌و ئه‌ستێره‌ی گۆرانی پۆپی ئه‌مریكی له هۆڵی ئۆڵۆمپیای میوزیك له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئاهه‌نگێكی گێڕا به ناونیشانی شاری خۆشه‌ویستان، جه‌ماوه‌ر‌و هه‌وادارانیشی له به‌رده‌م هۆڵه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌و وێنه‌ی سڵفیان له‌گه‌ڵدا گرت. ئاهه‌نگی ئه‌مجاره‌ی تایلۆر جیاواز له ئاهه‌نگه‌كانی دیكه، بلیتی بۆ نه‌خرایه بازاڕه‌وه، به‌ڵكو بلیته‌كان له رێگه‌ی تیروپشك‌و پێشبڕكێوه له سایته‌كان‌و رادیۆ‌و كۆمپانیاكانی بواری میوزیكدا دابه‌ش كرا‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون به‌و شێوه‌یه بلیتیان ده‌ست كه‌وتبوو. ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی تایلۆر سویفت كه ناوی خۆشه‌ویستانه له چین ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كرد‌و فرۆش‌و گوێلێگرتنی له ملیۆن تێپه‌ڕی كرد. خاتو تایلۆر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان وتی: له ترسی ئه‌و رووداوه‌ی 2013 كه گێچه‌ڵی سێكسییان پێكردبوو، ئه‌مجاره كامێره‌ی به‌ستووه به پشتییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای له خۆی بێت ئه‌گه‌ر هاتو ویستیان له پشته‌وه گێچه‌ڵی پێ بكه‌ن.
فرانس24
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure