له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له شاری سلێمانی داده‌خات. به‌هۆی ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی توشی سوربوونه‌وه (حه‌ساسیه‌ت) بوون، په‌یوه‌ندیان به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه كردووه بۆ سكاڵاكردن له‌سه‌ر مه‌له‌وانگه‌ی (های كلاس) له گه‌ڕه‌كی كانی با. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه پشكنین بۆ شوێنه‌كه‌و ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی پسی ئاوه‌كه‌و نۆرماڵ نه‌بوونی (PH)كه‌یه‌وه شیاوی مه‌له‌كردن نییه تیایدا، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی (های كلاس) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه رۆژانه سه‌ردانی مه‌له‌وانگه‌كان ده‌كات، شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ده‌كاته‌وه‌و له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure