ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ خاتوونێكی چیرۆكنووسدا سازكردووه، كه یه‌كێكه له چیرۆكنووسه‌كانی نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردی، ئه‌و خاتوونه چنوور سه‌عیدی-یه، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پارێزگای سنه له دایكبووه، له دوازده ساڵییه‌وه چیرۆك ده‌نووسێ، سه‌ره‌تا به فارسی و دواییش به كوردی ده‌ستی به نووسینی چیرۆكه‌كانی كردووه. تا ئێستا سێ كۆمه‌ڵه چیرۆكی بڵاوبۆته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میان له یانه‌ی قه‌ڵه‌م، له سلێمانی چا بووه به ناوی هه‌ناسه‌ی پێخه‌فه داخراوه ئه‌به‌دییه‌كان، دووهه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆك به ناونیشانی ته‌نیا خه‌می گوڵه مێخه‌كه‌كانمه له هه‌ولێر چاپ بووه، سێهه‌م كۆمه‌ڵ چیرۆكیش له سه‌قز بڵاو بۆته‌وه به ناونیشانی خولیاكانی ئاغای وه‌ك مرۆڤ. نووسه‌ری ناوبراو له ته‌ك چیرۆكنووسیندا هه‌ندێ جار وتاریش ده‌نووسێ. *له كۆمه‌ڵه چیرۆكی «خولیاكانی ئاغای وه‌ك مرۆڤ» له به‌شێك له چیرۆكه‌كانتدا باس له ژیانی ژن و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ده‌كه‌یت، به‌ڕای خۆت توانیوته زمانحاڵی ئازاره‌كانی ژن بیت یان ئه‌و چیرۆكانه‌ش خواستی تۆیان تێر نه‌كردووه؟ -یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی نووسه‌ر ئه‌وه‌یه كه ببێته زمانحاڵی مرۆڤه‌كان له‌و بڕگه مێژووییه‌ی تێیدا ده‌ژی. چیرۆكنووس ئه‌و مێژووه ده‌نووسێته‌وه كه مێژوونووسان له یادیان كردووه. هاوكات وه‌ك ده‌روونناسیش وایه. سه‌رئه‌كێشێته ناو قووڵایی دڵ و رۆحی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی هه‌ر كامه‌یان نوێنه‌ری چین و توێژێكن له كۆمه‌ڵگه‌دا. نووسه‌ری سه‌ركه‌وتوو وه‌ها به‌جوانی كه‌سایه‌تی ده‌خوڵقێنێ كه خه‌ڵك خۆیان له‌و چیرۆكانه‌دا ببیننه‌وه. واته هه‌ستی (همژات پنداری/Identification) له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بكه‌ن. دیاره منیش هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه له زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانمدا باسی كێشه تاك و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژن و به‌گشتی دنیای ژنانه بكه‌م. له‌م رێگایه‌شه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم و زۆر چیرۆكی دیكه ماوه تا ئه‌و خواسته‌م به‌جێبێنێ و پێویسته هه‌وڵی زیاتر بده‌م له‌و بواره‌دا. *بۆچی له دنیای نووسیندا چیرۆكت هه‌ڵبژارد، كه خۆشت ده‌زانی ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خوێنه‌ری چیرۆك به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆمان كه‌متره؟ -خودی چیرۆك شێوازێكی ئه‌ده‌بییه و دابه‌ش ده‌بێ به‌چه‌ند جۆر: وه‌كو چیرۆكی ئێجگار كورت (Short short story، كورته‌چیرۆك ( (Short Story چیرۆكی درێژ یا نۆڤڵێت، رۆمان، فیلمنامه و شانۆنامه. ئه‌وه‌ی من ده‌ستم بۆ بردووه كورته چیرۆكه و زۆریش ئه‌سته‌مه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌بێ نووسه‌ر له‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌دا بڕگه‌یه‌ك له ژیان، به‌هه‌موو لۆژیكه چیرۆكییه‌كه‌یه‌وه نیشان بدات. ده‌بێ به‌كه‌مترین وشه زیاترین مانا بگه‌یه‌نێت، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رهه‌ست و به‌رچاو و راسته‌قینه بخوڵێنێت. ده‌بێ ئاگای له سات و كات و شوێن بێ و چوارچێوه‌ی چیرۆكه‌كه به رووداو و هۆ و به‌رهۆیه‌كی شیاوه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بكاته‌وه. هه‌ندێ جار ده‌ڵێم رۆمان ئاسانتره له كورته‌چیرۆك. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر به‌و جۆره‌ی كه پێی خۆشه ده‌توانێت له‌سه‌ر توخمه‌كانی چیرۆكه‌كه‌ی كار بكات. نووسینی كورته چیرۆك پێویستی به بیرێكی تیژه، چوون ده‌بێ به‌كه‌مترین كه‌ره‌سه و پێداویستییه‌كان زیاترین كاریگه‌ری دابنێ له‌سه‌ر خوێنه‌ر. ئه‌وه راسته كه به‌ڕێزتان ده‌فه‌رموون ژماره‌ی خوێنه‌رانی (كورته)چیرۆك له رۆمان كه‌مترن. هه‌وڵم ئه‌وه‌یه له داهاتوودا رۆمانیش بنووسم. به‌ڵام له ئێستادا به نیازم درێژه به ئه‌زموونی نووسینی كورته‌چیرۆك بده‌م. *ئایا چیرۆك ئه‌و دنیایه‌یه كه خواست و خه‌ونه‌كانی تۆی به‌دیهێناوه؟ -به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه چیرۆك چێژم پێده‌به‌خشێ. هه‌ندێ نووسراوه‌یشم هه‌ن كه خۆم ناوم لێ ناون (شێوه-شیعر یان وه‌كو شیعر). به‌ڵام هه‌ر كه‌س بیانخوێنێته‌وه لایه‌نی گێڕانه‌وه‌یان به‌زه‌قی تێدا ده‌بینێته‌وه و زیاتر له‌وه‌ی كه هه‌ست به شاعیربوونی نووسه‌ر بكات، هه‌ست ده‌كات چیرۆكنووسه. *نووسین به‌شێوازی مه‌نه‌لۆگ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ كوردستانی باشوور له ئێستادا زیاتر بایه‌خی پێده‌درێت، به‌ڕای تۆ هۆكاری ئه‌مه چییه؟ ئایا نووسه‌رانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات توانیویانه ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م شێوازه بێن یان نا؟ -مه‌به‌ست له مۆنۆلۆگ یان به‌سه‌رهاتی خۆگێڕانه‌وه (حدیپ نفس)، ئه‌و قسانه‌ن كه كه‌سایه‌تییه‌كان له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یڵێنه‌وه. باشتر وایه بێژین هه‌ندێ چیرۆك له گۆشه‌نیگای یه‌كه‌م كه‌سی تاكه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه. زه‌ینی كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌بێته ئاوێنه‌یه‌ك و كاتێ خوێنه‌ر لێی ده‌ڕوانێ، ئاگاداری رووداوه‌كانی نێو چیرۆكه‌كه ده‌بێته‌وه. بۆیه هێنری جه‌یمس ناوی (زه‌ین ناوه‌ندی) ده‌نێت له‌و جۆره چیرۆكانه، وه‌ك كونده‌بووی كوێری سادیقی هیدایه‌ت. به‌ڵام پێم سه‌یره كه ئێوه ده‌ڵێن له رۆژهه‌ڵات ئه‌مجۆره گێڕانه‌وه‌یه باوه. به‌پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ی چیرۆكه‌كان به زمانی سێهه‌م كه‌س و له روانگه‌ی زانای گشته‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه و زیاترین دیالۆگیان تێدایه. مینا: رۆمانه‌كانی سه‌ید قادری هیدایه‌تی، خاتوو نه‌سرین جه‌عفه‌ری، كاك عه‌تا نه‌هایی و مه‌نسوور ته‌یفووری و هتد. به‌ده‌گمه‌ن رۆمان یان چیرۆكی زه‌ینیه‌ت سه‌نته‌رمان هه‌یه. نووسه‌ره‌كانمان توانیویانه له زه‌ینی خۆیان دوور بكه‌ونه‌وه و وه‌ك زانای گشت و بێ لایه‌ن باسی رووداوه‌كان بكه‌ن. *له‌باره‌ی ئه‌و زمانه‌ی كه چیرۆك یان رۆمانی پێده‌نووسرێ هه‌ندێك تێكه‌ڵه‌یه‌ك له وشه‌ی كرمانجی و سۆرانی به‌كارده‌هێنن، هه‌ندێك به زمانی خه‌ڵك ده‌نووسن، هه‌ندێكیش به شێوازی ناوچه‌یی ده‌نووسن، تۆ كامیان به په‌سه‌ند ده‌زانیت و بۆچی؟ -كاتێ چیرۆكنووس ده‌خوازێت به زاراوه‌ی كورمانجی ناوه‌ڕاست بنووسێ، ده‌بێ گێڕانه‌وه‌كه‌ی به زمانی ستانداردبێ. ده‌توانێ دیالۆگه‌كانی محاوره بێ و جیاواز بێ له گێڕانه‌وه‌كه. محاوره‌بوونی دیالۆگه‌كان یارمه‌تی نووسه‌ر ده‌دا بۆ نواندنی چینی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگ و جۆری تێفكرینی كه‌سایه‌تییه‌كه. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی كوردی له رووی زاراوه و بن زراوه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی باش ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ نووسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تی جۆراوجۆر بخۆڵقێنێ و چیرۆكه‌كه‌ی به‌هێزتر بكات. هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شم كه هه‌ر نووسه‌رێ به زاراوه و بن زاراوه‌ی خۆی چیرۆك بنووسێ، بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی بپارێزرێت و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێته‌وه. بۆ نموونه، به‌ڕێز سراج به‌ناگه‌ر له شاری سنه رۆمانی به بن زاراوه‌ی سنه‌یی نووسیوه. خاتوو فه‌وزیه به‌شاره‌ت كورته چیرۆكی به گه‌ڕووسی (بیجاری) نووسیوه و ئه‌مانه جێگای دڵخۆشین. *هه‌نگاوه‌كانی نووسینی كورته‌چیرۆك لای تۆ چۆنه، كاتێ بیرۆكه‌ی چیرۆكێك یان چه‌ند چیرۆكێك له مێشكتایه گوزه‌رانت چۆنه، له كوێ جێ به‌خۆت ده‌گریت و ئارام ده‌گریت؟ ئه‌ی كه بیرۆكه‌كه‌ت بوو به چیرۆك و دوا وشه‌ت نووسی هه‌ست به چی ده‌كه‌یت، تۆ چۆن بیرۆكه‌ی چیرۆكت بۆ دێت، به خوێندنه‌وه یان كاتێ له رووداوه‌كانی ده‌وروبه‌رت ده‌ڕوانی بیرۆكه‌ت بۆ دێت؟ -منیش وه‌ك هه‌موو نووسه‌رێ كامێرایه‌كم له مێشكدایه، به‌رده‌وام كار ئه‌كا و وێنه و دیمه‌نم بۆ تۆمار ئه‌كا و له‌وانه‌یه ئه‌و دیمه‌نانه ببنه چیرۆكێكی ته‌واو یان پاژێ له چیرۆكێ. كه‌م پێش دێ له رێگای خوێندنه‌وه‌وه، بیرۆكه‌ی چیرۆكم له‌لا ساز بێ. به‌شی زۆری هه‌وێنی چیرۆكه‌كانم له ره‌وتی ژیانی به‌رهه‌ست و ژیانی خه‌یاڵی/ زه‌ینیمدا بیچم ده‌گرێ. ئه‌و كامێرایه‌ی مێشكم هه‌ندێ جار وێنه و دیمه‌نێكم بۆ ده‌گرێ كه ده‌ربازبوون لێی ئه‌سته‌مه. هه‌ر بۆیه ناچارم ده‌كا چیرۆكێكی بۆ ساز بكه‌م. كاتێ ژانی له دایكبوونی چیرۆكێ دامده‌گرێ، ده‌بێ خۆم بدزمه‌وه له هه‌ر شتێك كه هزرم ده‌شێوێنی و فكر و سه‌رنجم له چیرۆكه‌كه لا ده‌دات. ژانی له دایكبوونی چیرۆك زۆر گرانه و پرسیار له كات و سات ناكات. له‌به‌ر واسواسیبوونم ناتوانم ئه‌وه‌ی به‌زه‌ینم ده‌گات بینووسم، به‌ڵكو ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و چیرۆكه‌دا بژیم و له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهان و كه‌سایه‌تییه نوێیانه‌دا را بێم. ئه‌و دونیای ده‌روونییه هه‌ندێ جار زۆری پێده‌چێ تا بێته سه‌ر كاغه‌ز و بنووسرێته‌وه. كه ده‌ستیشم كرد به نووسین، ئیدی سه‌ره‌تای سه‌رقاڵی و سه‌رجه‌نجاڵیمه، چونكه به ئاسانی وازی لێناهێنم و ده‌بێ چه‌ند جار بینووسمه‌وه و بۆ هاوڕێكانم بیخوێنمه‌وه و بیخه‌مه‌به‌ر تیشكی ره‌خنه و تێبینییه‌كانیان. ئینجا بۆ ماوه‌یه‌ك وازی لێدێنم تا هه‌ست و سۆزم به‌و چیرۆكه دامركێ و ئاقڵانه‌تر چاوی لێ بكه‌م، كه وام كرد ئه‌مجاره وه‌ك ئه‌وه‌ی من نووسه‌ری نه‌بم ئه‌یخوێنمه‌وه و پێیدا ده‌چمه‌وه. بۆ نموونه كورته‌چیرۆكی «خولیاكانی ئاغای وه‌ك مرۆڤ و ئاوێزه ئازار» نزیكه‌ی چوار ساڵی خایاند تا گه‌وره بوو و قه‌ناعه‌تم هێنا كاتی گونجاوه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی. به‌ڕاستی نووسین به قه‌ولی دۆستۆیڤسكی عاره‌ق رشتنی رۆحه، بۆیه پێنج شه‌ش ساڵ ده‌خائێنێ تا كۆمه‌ڵه چیرۆكێ بڵاوبكه‌مه‌وه و به‌و حاڵه‌ش هێشتا خۆم به‌ئاماتۆر/نوێكار ده‌زانم و پێموایه زۆری ماوه زمانی كوردیی وه‌ك هه‌ویری لێبێ له مستمدا و بتوانم ئه‌و وێنه و دیمه‌نانه‌ی ناو مێشكم به هه‌موو شێوازێ بگێڕمه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ئامرازی ئێمه بۆ ده‌ربڕینی تێگه‌یشتنه هه‌ستییه‌كانمان ( ادراكات احساسی) زمانه، بۆیه ده‌بێ به باشی شاره‌زای زمانی كوردی بین. كاتێ چیرۆكێ ته‌واو ده‌كه‌م هه‌ست ده‌كه‌م به ئازاد و به‌كه‌ڵكم، وه‌ك بڵێی بارێكم له سه‌ر شان لاچوو بێت، دنیا پڕ ماناتر ده‌بینم و حه‌ز ده‌كه‌م هه‌زار ساڵی دیكه بژیم و بنووسمه‌وه. *كام له كاره‌كته‌ره‌كانی چیرۆكه‌كانت كاتێ كوشتوتن بوونه‌ته خه‌می دڵت و خه‌میان لێ ده‌خۆیت، پێویستیش بووه بیانكوژیت؟ ئه‌ی خۆت كاتێ ده‌ڕوخێیت كام كاره‌كته‌ره نه‌به‌زه‌ی خۆت وره‌ت به‌رز ده‌كاته‌وه و دیسان له‌سه‌ر پێی خۆت ده‌وه‌ستیته‌وه؟ -ته‌نیا یه‌كجار پێش هاتووه كاراكته‌رێكم بكوژم، ئه‌ویش له چیرۆكی «سترانه برینداره‌كانی فه‌تانه» بوو كه خۆی له خانووه‌كه‌ی به‌ردایه خواره‌وه. له‌ڕاستیدا نامه‌وێ به كوشتنی كاراكته‌ره‌كان خۆم له ره‌نجی چێژبه‌خشی نووسین قوتار بكه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی رۆمانتیك ده‌ست بكه‌مه شین و ڕۆڕۆ بۆیان. من بۆیه ده‌نووسم كه باسی ژیان و په‌یوه‌ندییه زیندووه‌كان بكه‌م، هه‌وڵی من گێڕانه‌وه‌ی خه‌م و ئاوات و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و ناكامییه‌كانی مرۆڤه، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی شه‌ڕ و ته‌سلیمبوون و نه‌بوونیان له هه‌مبه‌ر چاره‌نووسه. هه‌وڵی من ئه‌فراندنی كه‌سانێكه وا گیرۆده‌ی بارودۆخن، مرۆڤی چه‌ند ره‌هه‌ندی و په‌رێشان و ئاڵۆزی سه‌رده‌م به هه‌موو گرفته‌كانییه‌وه. نووسین له‌مانه هه‌م دژوار و هه‌م چێژبه‌خشه. ئه‌م چێژ و ره‌نجانه‌یه كه هێزی به‌رده‌وامی و راوه‌ستانم ده‌داتێ. ده‌نا هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كانم خۆش ده‌وێن و ژیانێكی ده‌روونی و زه‌ینیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه. *له چیرۆكنووسه فارسه‌كان باشه‌كان ژنه‌كان زیاتر سه‌رنجت راده‌كێشن یان پیاوه‌كان بۆ نموونه زویا پیرزاد و فه‌ریبا وه‌فی یان هۆشه‌نگ گوڵشیری و شه‌هریار مه‌نده‌نی پور؟ -ئه‌وه‌ی سه‌رنجی من راده‌كێشێ به‌هێز بوونی چیرۆكه، نه‌ك ژن‌بوون یان پیاوبوونی نووسه‌ره‌كان. له‌ڕاستیدا، ئه‌وه ده‌قه كه قسه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كا بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له چێژی ئه‌ده‌بی. ئه‌و نووسه‌رانه‌ش وا ئاماژه‌تان پێ دان، نووسه‌ری باشن و هه‌ركامه‌یان تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه. مه‌رجیش نییه هه‌موو به‌رهه‌مێكیان به‌هێز و به پیز بێ، جاری وا هه‌یه خانمه نووسه‌رێكی گه‌نجی نه‌ناسراو به‌هێزتر له خاتوو وه‌فی و پیرزاد ده‌نووسێ و ده‌بێ بیاندۆزینه‌وه و سه‌رنجیان بده‌ین. *تۆ زیاتر نووسه‌ره فارسه‌كان ده‌خوێنیته‌وه یان ئه‌و نووسه‌ره خاریجیانه‌ی كتێبه‌كانیان كراوه به فارسی؟ -هه‌م چیرۆكی فارسه‌كان و ئه‌وانه‌ی به فارسی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه ئه‌خوێنمه‌وه، دیاره هه‌ر كامه‌یان خاوه‌ن ئه‌زموون و شێوازی خۆیانن و چیرۆكنووسی كورد پێویسته وێژه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی شاره‌زایی له‌سه‌ریان هه‌یه بناسێ. خاك - كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure