به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌وای پیس و ژینگه‌ی ئالوده هێنده‌ی جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریانخستووه زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی داخرانی سییه‌كان كه بووه‌ته نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و له‌جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌هۆی پیسبوونی ئاووهه‌واوه په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئه‌و نه‌خۆشییه زیانه‌كانی زیاتره له زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان. ئه‌و توێژینه‌وانه ئاماژه‌شیان به‌وه داوه زۆربوونی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی سییه‌كان یه‌كێكه له‌گرفته پزیشكییه‌كانی كه له‌م سه‌ره‌ده‌مه‌دا مرۆڤایه‌تی به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت. له‌مباره‌یه‌وه زانایانی زانكۆی واشنتۆن لهسیتلی دوپاتیده‌كه‌نه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه هاوكاته له‌گه‌ڵ پیسبوونی هه‌وا و ژینگه‌ی هه‌ندێك ناوچه و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه له مرۆڤایه‌تیی. هه‌ندێك له‌پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیش ئه‌وه ئاشكراده‌كه‌ن كه داخرانی سییه‌كان به‌ته‌نها كار له فه‌رمانی سییه‌كان ناكات، به‌ڵكو باڵ ده‌كێشێت بۆ دڵ و مێشك‌و گورچیله و ماسولكه‌كان موولووله‌كانی خوێنیش، به‌مه‌ش ئه‌م مه‌ترسییه پێنج هێنده‌ی مه‌ترسیی گه‌وره بوونی دڵه. به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییش، نزیكه‌ی (80%)ی دانیشتوانی شاره‌كان ئه‌و هه‌وایه هه‌ڵده‌مژن كه مادده‌ی شێرپهنجهداری تێدایه كه ڕێژه‌ی ئه‌و ماددانه له ئاستی ڕێگه پێدراوی خۆیان زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌وای پیس چۆن كارده‌كاته سه‌ر سییه‌كان ، ئه‌و توێژه‌ره‌وانه به درێژایی 18 ساڵ چاودێریی دۆخی ژیانی (7)هه‌زار كه‌سیان كرد له شه‌ش شاری ئه‌مریكادا. ئه‌نجامی ئه‌و چاودێرییه ده‌ریخست ، په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی داخرانی سییهكانو نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه په‌یوه‌ندی به زیادبوونی ڕێژه‌ی ئۆزۆنه‌وه هه‌بووه له هه‌وادا. به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی زاناكان چڕیی گازی ئۆزۆن له هه‌وادا بهكاریگهریی پرۆسه سروشتییه‌كانه كه په‌یوه‌ندییان به قه‌تیسبونی گه‌رمای گۆی زه‌وییه‌وه هه‌یه. توێژه‌ره‌وه‌كانیش ده‌ڵێن» به‌رزبوونه‌وه‌ی چڕیی ئۆزۆن سێ گه‌ردیله‌ی له ملیارێكدا له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ده‌بێته هۆی زیادبونی مه‌ترسیی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی داخرانی سییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر تاكێك له دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه له ماوه‌ی سی ساڵدا ڕۆژانه پاكه‌تێك جگه‌ره‌ی كێشابێت» خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure